گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

وەبەرهێنان مەرجی نوێی هەیە بۆ دروستکردنی یەکەى نیشتەجێبوون

2020.12.26 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەبەرهێنان مەرجی نوێی هەیە بۆ دروستکردنی یەکەى نیشتەجێبوون

ناس کورد - کاروان مەحمود 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهینانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەپێی پێویست و لە هەندێک شوێن دەستکراوە بە دروستکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجیبوون و جیاواز لە پێشتر کۆمەڵێک مەرج و ڕینمایی نوێ بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون دیاریکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهینانی کوردستان (26ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕابردوو بۆ ماوەیەک دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون ڕاگیرا لە ئێستادا لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دەستکراوەتەوە بە دروستکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجیبوون.

 

باسی لەوەشکرد، لە پێناو بەرزکردنەوەی کوالێتی و کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەجۆرێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت لە ئێستادا چاودێری تەواوی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەین و هەموو کەس ناتوانێت یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکات، دەبێت پێشتر داواکاری پێشکەش بکەن و (C.V)ی دیاربێت و بتوانێت ئەوەی پێشکەشی دەکات جێبەجێی بکات.