گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە لە بودحەدا

لیژنەی دارایی ’’سورە لەسەر کەمکردنەوەى بڕی لێبڕینی موچە’’

2020.12.26 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی ’’سورە لەسەر کەمکردنەوەى بڕی لێبڕینی موچە’’

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بگاتە پەرلەمانی عێراق و لیژنەی داراییش سورە لەسەر کەمکردنەوەى بڕی لێبڕینی موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە زارى خالید بەتال، وەزیرى پلاندانانى عێراق ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە کە ناوبراو دڵنیایى داوە موچەى فەرمانبەران بەشێوەیەکى تەواو وەکو خۆى دابیندەکرێت و ڕێژەیەکى زۆرى کورتهێنانیش لەو پڕۆژەیەدا بەگریمانەى دانراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


هەر بەپێى ڕۆژنامەکە، لیژنەى دارایى پەرلەمان سوورە لەسەر کەمکردنەوەىە ڕێژەى ئەو لێبڕینەى کە لە پڕۆژەیاساکەدا هاتووە بەڵام پەرلەمان پێویستى بە 20 بۆ 30 ڕۆژ هەیە بۆ تێپەڕاندنى، ئەوەش بەهۆى بوونى داواکارى بەمەبەستى لێپرسینەوە لە عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى و مستەفا غالیب بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى لە پەرلەمان.



ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکى لیژنەکانى پەرلەماندا بەمەبەستى تاوتوێکردنى پڕۆژەبودجەکە و چۆنیەتى بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان کۆبوویەوە.



چوارشەممەى ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021 پەسەند کرد دوای سێ ڕۆژ دانیشتن و گفتوگۆکردن بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى



بڕی کورتهێنانی دارایی لە پڕۆژەیاساکەدا دەگاتە 63 ترلیۆن دینار، هەروەها 40% باج خراوەتە سەر موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و 30% خراوەتە سەر موچەی پەرلەمانتار و وەزیرەکان.



بەڵام لابردنی دەرماڵەکان ڕەتکراوەتەوە و لەبری ئەوەش بڕیاریدا دراوە باج بەشێوەیەکی ڕێژەیی بخرێنە سەر موچەکان.