گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزی ئەمنی و میلیشیاکان ’’ئامادەن’’

بەغدای پایتەخت شەوێکی توندى ئەمنی دەگوزەرێنێت

2020.12.25 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدای پایتەخت شەوێکی توندى ئەمنی دەگوزەرێنێت

ناس کورد-

ئەمشەو بەغدا دۆخێکی ئەمنیی هەستیار تێدەپەڕێنێت بەهۆی هەڕەشەی میلیشیاکانی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق و بڵاوكردنەوەی هێزەکانیان بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بەناو شەقامەکانی بەغدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڕەشەی هێزەکانی میلیشیاکانی عەسائیب کە ئەمیندارەکەى قەیس خەزعەلییە بەهۆی دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکیانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەغدا بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی ئەمدواییەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

زیاتر لەوەش، ئەو گروپە چەکدارییانە چەندین گرتە ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا خۆیان پڕچەک کردووە و هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن، ئەوان دروشمی جیاواز و هەڕەشە ئامێز دەڵێنەوە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان لە بەغداوە، ئەو گروپە میلیشیایانە ماوەى 48 کاتژمێریان داناوە بۆ ئازادکردنی ئەندامەکانیان، بەڵام تائێستا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سورە لەسەر دەستگیکردنیان و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئاسایشی عێراق لە رێگەی تویتێكەوە رایگەیاند "ئاسایشی عێراق ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە و ملکەچ نابین بۆ سەرکەشی و ئیجتیهادەکان."   

  

زیاتر بخوێنەوە: هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی 2021: شەڕەقۆچ لەنێوان حەشد و سەدردا

 

کازمی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "بە بێدەنگی و ئارامییەوە کارمان کرد بۆ گەڕاندنەوەى متمانەی گەل و هێزە ئەمنییەکان و سوپا بە دەوڵەت بەڵام بەهۆی کاری سەرکەشیانەی دەرچووان لە یاسا ئەو متمانەیە لەرزا."   

  me_ga.php?id=1933

دەشڵێت، "داوای ئارامکردنەوەى دۆخەکەمان کرد تاوەکو ڕێگری بکەین لە ڕاکێشانی وڵاتمان بۆ سەرکەشی تری بێهودە، بەڵام ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى یەکلاکەرەوە ئەگەر پێویست بکات."  

 

 سەرچاوەیەکی تری ئەمنی ئاشکرای کرد، مستەفا کازمی ڕەتی کردووەتەوە دەستگیرکراوەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق ئازاد بکات تا ئەوکاتەى ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد لە بەغدا، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەسەر خەتە لەگەڵ گروپە میلیشیاکان بۆئەوەى هێزەکانیان لەناو شەقامەکانی بەغدا بکشێننەوە و بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت.

 

لە بەرامبەردا، هێزێکی زۆری ئەمنی حکومەتی عێراق لە شەقامەکانی شاری بەغدا بڵاوەیان پێکراوە.

 

لە لایەکی ترەوە هێزی دژەتیرۆری عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت، "هێزەکانمان ئامادەن بۆ پاراستنی عێراق و عێراقییەکان و چاوەڕێی فەرمانی سەرۆک بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین."

 

هاوکات سەرکردە سیاسییەکان لەسەر هێڵن بۆڕێگری لە بەرپابوونی شەڕ و داوای ئارامکردنەوەى دۆخەکە دەکەن لەنێوان عەسائیب و حکومەتدا.

 

ئەو سەرکردە سیاسییانە هۆشداری دەدەن لەوەى هەر پێکدادانێک دەبێـە دەرچەیەک بۆ دزەکردنی "تیرۆرستان".