ناس کورد-
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاندووە، به‌و په‌ڕی په‌رۆشیه‌وه پشتگیری و ئاسانكاری ده‌كات له هه‌موو هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆماڵی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕایی گشتی (25ی کانونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاندووە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌وپه‌ڕی په‌رۆشیه‌وه پشتگیری و ئاسانكاری ده‌كات، "له هه‌موو هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆماڵی كه له به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران و به خۆماڵی كردنی بهرههمهێناندابێت، به‌مه‌رجێ له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێ كراوه‌كانی وه‌زاره‌تماندا بێت، هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ڕایی گشتی به لاڕێدا ببه‌ن ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه وه‌زاره‌تمان ڕێگری ده‌كات، له پشتیوانی و پێدانی مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانی پڕۆژه‌كانی جوتیاران و خاوه‌نكارانی كشتوكاڵی."
ڕاشیگەیاندووە، پێمان سه‌یره كه جه‌نابی كاك عه‌بدولستار مجید، سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانیه و وه‌زیری پێشوی ئه‌م وه‌زاره‌ته بوه و ئاگایی و زانیاری ته‌واوی هه‌یه له باره‌ی پرۆسه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی فه‌رمی و ڕێكاره‌كانی دروستكردنی پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی و وه‌به‌رهێنان له ڕێكه‌وتی 23ی 12ی 2020 له سۆشیال میدیای خۆی رایی گشتی دهورژێنی و هه‌وڵده‌دات ته‌شهیر به وه‌زاره‌تمان بكات.
باسی لەوەشکردووە، به‌داخه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێكاره یاساییه‌كان كه پێویست بو داواكاری هاوڵاتیه‌كان و رونكردنه‌وه‌ی پێویستی داوا بكردبایه بهومیكانیزمهی كه په‌رله‌مانتارێك ده‌بێت بیگرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری دروست و به‌دواداچون و وه‌رگرتنی رایی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان وه‌ك لایه‌نێكی به‌رپرسیارو راسته‌وخۆی ئه‌م جۆره كێشه و داواكاریانه، جگە لەوەش چاوه‌ڕێی وه‌ڵام و ڕونكردنهوهی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تیشی نه‌كردووه، له سۆشیال میدیای خۆیی ئه‌و جۆره بابه‌تانه بڵاوده‌كاته‌وه.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی وتووە، "به‌ڕێزیان ماوه‌یه‌ك وه‌زیری ئه‌م وه‌زاره‌ته بوون و زۆرباش ده‌زانن كاتێك كه داواكاریه‌ك دێته به‌رده‌ستی وه‌زیر پێویستی به وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یوه‌ندیداره به‌پێی پلانی وه‌به‌رهێنان و پێویستیان بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داوا ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێن، به له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتیمان بۆ ڕایی گشتی و به‌ڕێزیان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌مان باوه‌رو خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه بلاو دهكهینهوهکە وه‌زاره‌تمان به‌رده‌وام پشتیوانی هه‌مو پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی كردوه و ئه‌مه‌ش به داتا سه‌لمێنراوه كه ته‌نها له‌م كابینه‌یه‌دا به‌سه‌دان پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له بواری كشتوكاڵیدا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه ، چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕو، ته‌نها هێلكه‌ی خواردن له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌له‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه پڕۆژه‌كان چۆن و چه‌ند مۆڵه‌تیان پێدراوه:
1/ پێدانی مۆڵه‌تی فه‌رمی به پرۆژه‌یه‌كی هێلكه ی خواردن به توانای (یه‌ك ملیۆن و نیو هێلكه) له سنوری پارێزگای سلێمانی.
2/پێدانی مۆله‌تی پرۆژه‌یه‌كی تری هێلكه‌ی خواردن به توانای (پێنج سه‌د هه‌زار هێلكه ) له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
3/ پرۆژه‌یه‌كی تر به تاقه‌ی (پێنج سه‌د هه‌زار هێلكه ) بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
4/ له گه‌رمیان مۆڵه‌ت دراوه‌ته پرۆژه‌یه‌كی تر به توانای (پێنج سه‌د هه‌زار هێلكه )
5/هه‌روه‌ها دو پرۆژه‌ی گرنگی تر بۆ گۆرینی ڕه‌گه‌زی مریشك له مریشكی گۆشته‌وه بۆ مریشكی هێلكه‌كه‌ر له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و سلێمانی. چه‌ندان پرۆژه‌ی تری له‌و جۆره‌مان ئاراسته‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی راو سه‌رنجی كشتوكاڵی پارێزگاكان به پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و پلانی په‌سندكراوی وه‌به‌رهێنان،كه پێداویستی هه‌ر پارێزگایه‌ك دیاریده‌كات ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه.
ئەوەشی وتووە: هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كۆمپانیای ناوبراو ، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌قی داواكارییان پێشكه‌شی جه‌نابی وه‌زیر كردوه، له كاتی چاوپێكه‌وتندا پشتگیری پرۆژه‌كه‌یان كراوه، داواكاریه‌كه‌یان ئاراسته‌ی كشتوكاڵی سلێمانی كراوه، بۆ وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی. ئێمه له كاتێكدا تا ئێستا به‌فه‌رمی وه‌ڵامی نوسراومان ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ئه‌و دو خاوه‌ن كاره به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه، به‌ڕێزیان لەلایه‌كی تر ده‌بینین سكاڵایان هه‌یه‌و به پێش پرۆسه‌كه كه‌وتون و له‌بڕی ئه‌وه‌ی له‌خه‌می وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌یان بن كه ئاراسته‌كراوه . ئێمه ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئێمه ڕێگریمان كردوه وئه‌وان مامه‌ڵه‌كه‌یان ته‌واو كردوه‌و سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانیان بڕیوه، ئه‌م حاڵه‌ته وا ده‌كات كه سه‌رنجی زیاترمان هه‌بێ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و ناوبراوان.
له‌كۆتایدا وەزارەتی کشتوکاڵ دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌یه‌ك مه‌ودا پێشوازی له هه‌مو پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه خزمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خۆمالی بكات، له هه‌مان كاتدا سكاڵای یاسایی ده‌جوڵێنین له دژی هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و گروپێك، كه بیانه‌وێ به‌بێ بنه‌ما و به‌ڵگه ته‌شهیر به سیاسه‌تی كاری وه‌زاره‌تمان بكات و ڕایی گشتی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی به‌كاربهێنێ.