گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر چیتر بە کۆرۆنا نامێنێت

2020.12.25 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر چیتر بە کۆرۆنا نامێنێت

ناس کورد-

نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر ڕایگەیاند، چیتر نەخۆشخانەکە بە نەخۆشخانەی کۆرۆنا نامێنێت و لە سبەینێوە گشت بەش و شوێنەکانی تەعقیم دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژە بە کەمبوونەوەیەکی بەرچاوەی ژمارەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن، چەندین نەخۆشخانەى تر لە شارەکانی تر نەخۆشیان تێدا نەماوە.

 

نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (25ی کانونی یەکەمی 2020)، دەڵێت، "بەیانی شەممە ڕێکەوتی 26ی کانونی یەکەمی 2020 دەست دەکرێت بە پاکردنەوەی (تعقیم)کردنی گشت بەشەکانی نەخۆشخانە و نەخۆشخانەی ڕزگاری بۆ کۆڕۆنا نامێنێت."

 

دەشڵێت، "دوای پشوی سەری ساڵ بە فەرمی گشت بەشەکان و نهۆمەکان و نەشتەرگەریەکان دەکرێنەوە لە پێشوازی نەخۆشان، بەڵام پێویستە لەکاتی سەردانکردن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکرێت."

 

بەپێی دواین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم، 102 هەزار و 581 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش 68 هەزار و 454 کەسیان چاکبوونەتەوە، بەڵام سێ هەزار و 362 کەسیان مردوون.