گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە پێویستی ناوخۆ زیاترە’’

بۆ یەکەمجار عێراق تەماتەى هەناردەى سعودیە کرد

2020.12.25 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار عێراق تەماتەى هەناردەى سعودیە کرد

ناس كورد-

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی دوو هەزار تۆن تەماتە لەڕێگەی دەروازەی سنوریی عەرعەرەوە هەناردەى سعودیە کراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتەکەدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "ئەو بڕەی کە هەناردەکراوە لە پێداویستی ناوخۆیی زیاتر بووە و هەنگاوێکە بۆ زیاترکردنی بەروبومی ناوخۆیی وڵات."

 

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی هەناردەکردنی 450 تۆن سەوزە و میوەی بۆ سعودیە ڕاگەیاند، ئەویش دوای کردنەوەى دەروازەی عەرعەر لەنێوان هەردوولا وڵات دوای دەیان ساڵ داخستی.

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەو دەروازەیەی 30 ساڵ لەمەوبەر سەدام دایخست کازمى کردیەوە

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە (21ی کانونی یەکەمی 2020)، ئەو سەوزە و میوانەى هەناردەکراون بریتین لە "تەماتە و بیبەر و باینجان و خەیار و پیاز و لیمۆ) بوون.