گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

قایمقامی پێنجوێن: بۆ دابەشکردنی نەوت چاوەڕێی بەغداین

2020.12.25 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامی پێنجوێن: بۆ دابەشکردنی نەوت چاوەڕێی بەغداین

ناس کورد-

لەمساڵدا تائێستا لە قەزای پێنجوێن نەوتی ماڵان دابەش نەکراوە و قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت، "داوامانکردووە بەڵام پێیان وتوین دەبێت بەغدا بەشە نەوت زیاد بکات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

زانا ڕەحمان، قائیمقامی پێنجوێن لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (25ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، وەکو قائیمقامیەتی پێنجوێن داوامانکردووە بەشە نەوتی پێنجوێن ڕەوانە بکرێت و بەسەر ماڵاندا دابەشی بکەین، بەڵام پێیان ڕاگەیاندوین تاوەکو بەغدا بەشە نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد نەکات ناتوانین پشکی قەزای پێنجوێن دیاری بکەین.


هۆکارەکەشی باس کرد و وتی، "لە پێنجوێن تاوەکو ئێستا سێ بەرمیل نەوت بە کارتی زیرەک دراوتە هاووڵاتیان بەڵام ئەوان پێیان وتین کە لە سلێمانی و هەندێک شوێنی دیکە تاوەکو ئێستا یەک بەرمیل نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە و بەوەش تاوەکو لە بەغداوە بەشە نەوت زیاد نەکرێت ناتوانین پشکی قەزای پێنجوێن دیاری بکەین".