گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاکسازی و پاکسازی

بەشیر حەداد: حزبەکان کەمێک داهات بگەڕێننەوە بۆ حکومەت ’’له منەتی بەغدا’’ باشترە

2020.12.25 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد: حزبەکان کەمێک داهات بگەڕێننەوە بۆ حکومەت ’’له منەتی بەغدا’’ باشترە

ناس کورد-

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی ڕایگەیاند، پێویستە لە هەرێمی کوردستان "بەرنامەیەکی تەواو بۆ خۆبژێوی دابنێین و منەتی بەغدا هەڵنەگرین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانی وتاری هەینی لە مزگەوتێکی هەولێر (25ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، "ئەگەر چاکسازی تەواو و پاکسازی تەواو لە هەرێمی کوردستان بکرێت پێویستمان بە منەتی بەغدا نابێت، پێویستمان بەوە نابێت کە لە بەغدا بپارێینەوە و دەست پان بکەینەوە کە مافی خۆمانەو هەقی خۆشمانەو مەجبورە بەغدا بیدات، مانگێک دەیدات دوو مانگ بیانوو دەدۆزێتەوە.

 

دەشڵێت، "گۆشتی ڕانی خۆمان بخۆین لە منەتی بەغدا باشترە".


داواشیکرد، "هەموو لایەنەکان ڕازی بن بەو چاکسازی و پاکسازییە و هەرلایەنێکیش با کەمێک قوربانی لەوبارەیەوە بدات و داهاتی هەرێم بگەڕێنەوە خەزێنەی حکومەت و منەتمان بە بەغدا نەمێنێ و خۆمان خۆمان بژێنین، چونکە ئەمڕۆش نەبێت بەغدا هەر وامان لێدەکات بۆیە پێویستە بەرنامەیەکی تەواو بۆ خۆبژێوی دابنێین."