گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مەگەر زۆر بخوڕێت’’

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر بڵاوبوونەوەى نەخۆشی گەڕی دەدات

2020.12.25 - 18:11
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر بڵاوبوونەوەى نەخۆشی گەڕی دەدات

ناس کورد - کاروان مەحمود

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان لە سلێمانی لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گەڕیی (scabies) دڵنیایی دەداتە دایک و باوکان و دەڵێت، "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو کەمی کردووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی (کانونی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند، ئەوەی دەوترێت لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گەڕیی کە مەترسیدارە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو نەخۆشییە ساڵانە لەناو مناڵاندا بڵاودەبێتەوە، بۆ ئەمساڵیش نەخۆشییەکە کەمی کردووە.

 

وتیشی، "نەخۆشییەکە هیچ مەترسییەکی نییە تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت هەستیارییەکە بگاتە ڕادەیەک بەهۆی زۆر خوراندنی ببێتە برین ئەوکاتیش دەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن و چارەسەری پێویست وەربگرن".

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد کە تایبەتە بە منداڵان جەختی کردەوە لەوەی هەرکات منداڵێک توشی ئەم نەخۆشییە ببێت بە ئاسانی دەتوانرێت چارەسەر وەربگرێت و لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت.

 

پێشتر د. کۆچەر عومەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاند، لە سنوری سلێمانی و چەند قەزا و ناحییەیەکی پارێزگاکە نەخۆشی گەڕیی بڵاوبووەتەوە و داوا دەکات بەڕێوەبەراتیی تەندروستیی سلێمانی بەدواداچوون لەوبارەیەوە بکەن.   

  

کۆچەر عومەرلە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (24ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ماوەیەکە لە دەڤەری پیرەمەگروون و قەزای دووکان و دەڤەری ڕاپەرین و تەنانەت سنوورە نزیکەکانی شاری سلێمانیش تێبینیمان کردووە کە بەشێوەیەکی بەرچاو نەخۆشی گەڕیی (scabies) بڵاوبووەتەوە."  

  

ئاماژەی بەوەشكردووە، دیارترین نیشانەی ئەو نەخۆشییە بریتیە لە خورانێکی بەردەوام و بێزارکەری هەموو گیان و پەڵەی قاوەیی لەسەر جەستە.  

  

ئەو پزیشکە هۆشداریشی داوە لەوەی ئەو نەخۆشییە زۆر بە خێرایی و بەئاسانیی بڵاودەبێتەوە و دەڵێت، " تکایە لە کاتی بوونی خورانی زۆردا بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن، داواکارم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواداچوونی جددی بکەن لەوبارەیەوە."  

  

بەوتەی ئەو پزیشکە، ئەوە وێنەی چەند نەخۆشێکە لە ناحیەی پیرەمەگروون مێرووی گەستیار کە هۆکاری نەخۆشییەکەیە.