گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەکی بەهێز شارێکی ئەمریکای هەژاند

2020.12.25 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەکی بەهێز شارێکی ئەمریکای هەژاند

ناس کورد-

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەڕاستی شاری ناشڤیلی لە ویلایەتی تینیسی هەژاند و تائێستا هیچ هەواڵێک لەبارەى بەرکەوتووانی تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

هەر بەپێی هەوڵی میدیا ئەمریکییەکان، ئەمڕۆ هەینی (25ی کانونی یەکەمی 2020) ئۆتۆمبێلک لە ناوەڕاستی شاری ناشڤیل تەقییەوە بەڵام "گومانی کردەی تیرۆرستی لێ ناکرێت."

 

بەپێی ئەو وێنانەی کە فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەى شاری ناشڤیل بڵاویکردووەتەوە، ناوچەی تەقینەوەکە چۆڵ کراوە و دوکەڵ لە ئاسمانی شارەکە بەرزبووەتەوە.

 

فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی ناشڤیل دەڵێت، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە شوشەی پەنجەرەی چەندین ماڵی نزیک لە ڕووداوەکە شکاون.


هاوکات پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد، زانیارییان پێگەیشتووە کە ئۆتۆمبێلێکی گوماناوی هەیە و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانە تەقینەوەکە ڕوویداوە و جەخت دەکاتەوە کە تەقینەوەکە بە ئەنقەست بووە.

دەشڵێت، سێ کەس برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.