گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

ئۆتۆمبێل دوو یاریزانی یانەی برایەتی لە هەولێر شێلا

2020.12.25 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆتۆمبێل دوو یاریزانی یانەی برایەتی لە هەولێر شێلا

ناس کورد-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، دوو یاریزانی یانەی برایەتی هەولێر برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر10ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر جوتسایدی ناو شاوێس لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی کرایزلەر تایبەت و گالوپەرێکی تایبەت وەلەئەنجامی روداوەکە شۆفێری کرایزلەرەکە کۆنترۆلی لەدەستداو بەسەر شۆستەکەوت و لەوکاتە دوو یاریزانی یانەی برایەتی هەولێر لەسەر شۆستەکە بوون وچاوەرێی پاس بوون، کرایزلەرەکە لە هەردوکیانی دا و زامداری کردن.

باسی لەوەشکردووە، هۆکاری ڕوداوەکە پێچ کردنەوەی گالوپەرەکە و دواتر هاتنی بۆ ناو شەقام بوو بەبێ چاوەڕوانکردن تاکو هەلی بۆ دەرەخسێت و بەوەش لەکاتی لێکۆلینەوە گالوپەرەکە بەهۆکاری سەرەکی روداوەکە دانرا.

 

me_ga.php?id=1924me_ga.php?id=1923me_ga.php?id=1925me_ga.php?id=1927me_ga.php?id=1926