گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەى چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە ڕوونکردنەوە دەدات

2020.12.25 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەى چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە و گواستنەوەى بۆ هەولێر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

لە تویتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا (25ی کانونی یەکەمی 2020) جەخت دەکاتەوە کە ماسیۆ تولەر، باڵێۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەغدا ماوەتەوە و باڵیۆزخانەکەش کاری ئاسایی خۆی دەکات.


 

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن لەزاری سەرچاوە دیبلۆماسییەكانەوە بڵاویكردەوە كە ئەمەریكا باڵیۆزخانەكەی لەبەغدا چۆڵ كردووە و بەشێك لەكارمەندەكانیشی ڕەوانەی هەولێر كردووە.  

  

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا (25 كانونی یەكەم 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە هۆكاری چۆڵكردنەكە دەگێڕێتەوە بۆ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی لە 3 كانونی دووەم و سەرهەڵدانەوەی دیاردەی موشەك گرتنە باڵیۆزخانەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە.   

  

سەرچاوەكان ئەوەشیان راگەیاندووە بەشێك لەكارمەندەكان چوونەتەوە ئەمەریكا، بەشێكیتری بۆ جێگایەكیتر لەبەغدا، بەشێكیشی بەرەو شاری هەولێر رۆشتوون بۆ بەڕێكردنی كاروبارە گرنگەكان.  

  

پێگەى "ئەکسیوس" ى ئەمریکى (24ی کانونی یەکەمی 2020) لە راپۆرتیکدا  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، ئەمریکا تاوتوێی داخستنى خێراى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا دەکات دواى هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز لەلایەن گروپەکانى سەر بە ئێرانەوە، ئەوەش بەپێی دوو سەرچاوەى ئاگادار لە گفتوگۆکان بۆ.    

  

بەپێی پێگەکە، ئەو هەنگاوە لەناو چەندین بژاردەدا تاوتوێدەکرێت، وەک سەرەتایەک بۆ وەڵامدانەوەى هێرشى گروپەکانى سەر بە ئێران.    

  

باسى لەوەشکردووە، لەئەگەرى داخستنى باڵیۆزخانەکەدا لەبەغدا، ماسیۆ تولەر باڵیۆزى ئەمریکا بۆ هەولێر یان بۆ بنکەی ئەسەدى ئاسمانى لە خۆرئاواى عێراق دەگوازرێتەوە.