گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەقینەوەیەک لە دیوانییە ئۆتۆمبێلێکى کردە ئامانج کە لەگەڵ هاوپەیمانان کاریدەکرد

2020.12.25 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەک لە دیوانییە ئۆتۆمبێلێکى کردە ئامانج کە لەگەڵ هاوپەیمانان کاریدەکرد

ناس کورد-

 

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى عێراقى ئاشكرايكرد، ئۆتۆمبێلێكى كۆمپانيايەكى عێراقى كە گرێبەستى لەگەڵ هاوپەيمانى نێودەوڵەتيدا هەيە لەسەر ڕێگەى خێراى نێودەوڵەتى لە پارێزگاى ديوانييە كرايە ئامانج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى عێراقى لە بەياننامەيەكدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاويكردوەتەوە، بۆمبێكى چێنراو بە يەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانى كۆمپانيايەكى عێراقيدا تەقيوەتەوە، كە لەگەڵ هاوپەيمانى نێودەوڵەتى گرێبەستى هەيە و پێداويستى دەگواستەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو پێداويستيانە بۆ بەهێزكردنى تواناى هێزە ئەمنيیە عێراقيیەكانە، ڕوداوەكەش لەسەر ڕێگەى خێراى نێودەوڵەتى لە پارێزگاى ديوانييە ڕويداوە.

 

بەپێى بەياننامەكە، لە ڕووداوەكەدا شۆفێرى ئۆتۆمبێلەكە بريندار بووە و زيانيش بە ئۆتۆمبێلەكە گەيشتووە.