گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا و ئەنقەرە

عێراق لە ئەلیسۆ ’’دڵنیایە’’ و لە گاپ ’’نیگەرانە’’

2020.12.25 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لە ئەلیسۆ ’’دڵنیایە’’ و لە گاپ ’’نیگەرانە’’

ناس کورد-

 

ڕاوێژكارى وەزيرى سەرچاوەكانى ئاوى عێراق ئاشكرايكرد، بەنداوى "ئەليسۆ"ى توركى كاريگەرى لەسەر ڕێژەى ئاوى عێراق ناكات، بەڵام نيگەرانن لە پرۆژەى "گاپ" كە ئەنقەرە كارى لەسەر دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەون زياب ڕاوێژكارى وەزيرى سەرچاوەكانى ئاوى عێراق (هەينى 25ى كانونى يەكەمى 2020) بە ئاژانسە ڕوسيەكانى وتووە، لەگەڵ لايەنى توركى لێكتێگەيشتنى تەواو لەسەر بڕى ئاوى عێراق هەيە، ئەوەش لە كۆبونەوەكانى مانگى 8ى نێوان هەردولا لە ڕێگەى ئۆنلاينەوە جەختی لێکراوەتەوە.

 

باسى لەوەشكردوە، "ئێمە نيگەرانين لە تەواوكردنى پرۆژەكانى توركيا لەسەر ڕوبارى ديجلە وپلانەكانى لە پرۆژە گاپى گەورە، پێويستە ڕێكەوتنى دووقۆڵى لەسەر ئەو بڕە ئاوەى دەگاتە توركيا پێش ئەنجامدانى ئەو پرۆژانە بكرێت"

 

ڕۆژى پێنج شەممە توركيا خستنەكارى بەنداوى ئەليسۆى لەسەر ڕوبارى ديجلە ڕاگەياند كە عێراق ترسى ئەوەى هەيە كاريگەرى بكات سەر پشكى ئاوى لەو ڕوبارە، ئەو بەنداوە 23 ساڵ پێش ئێستە حكومەتى ئەنقەرە خستيە بوارى جێبەجێكردنەوە لەپێناو بەرهەمهێنانى كارەبا بۆ ناوچەكە.

 

تواناى بەنداوەكە 1200 مێگاوات كارەبايە و بەوەش دەبێتە دووەم گەورەترين بەنداو لە توركيا لە ڕووى بەرهەمهێنانى كارەباوە، ئەوەش ناڕەزايەتى زۆرى چالاكوانانى لێكەوتەوە چونكە دەبێتە هۆى چۆڵكردنى 199 گوندى ناوچەكە كە 80 هەزار كەسيان تێدا دەژى.