زیاتر لە هەفتەیەکە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و ئەوەی دەزانرێت زۆر خێراترە لە بڵاوبوونەوەدا، زانایانی تەندروستیی ئەو وڵاتەش دەڵێن، دیار نییە دەرمان و ڤاکسینەکان وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو جۆرەی کۆرۆنا دەبێت یاخود نا.
ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى لوبنان تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوون بە نەوەى نوێی ڤایرۆسى کۆرۆناى راگەیاند، کە گەشتیارێکە و لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەمەد حەسەن لە تویتێکدا (25 كانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، گەشتیارێکى توشبوو بە نەوەى نوێی کۆرۆنا لە ٢١ى ئەم مانگەدا چووەتە لوبنان.
وتیشى ئەوکەسانەى لەبەریتاناوە دەگەڕێنەوە پێویستە تێکەڵى خەڵک نەبن و رێکارەکانى خۆپارێزى جێبەجێ بکەن.