گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەلعەرەب: ئەمەریكا باڵیۆزخانەكەی چۆڵ كردووە بەرەو هەولێر

2020.12.25 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: ئەمەریكا باڵیۆزخانەكەی چۆڵ كردووە بەرەو هەولێر

ناس کورد-

 

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن لەزاری سەرچاوە دیبلۆماسییەكانەوە بڵاویكردەوە كە ئەمەریكا باڵیۆزخانەكەی لەبەغدا چۆڵ كردووە و بەشێك لەكارمەندەكانیشی ڕەوانەی هەولێر كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا (25 كانونی یەكەم 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە هۆكاری چۆڵكردنەكە دەگێڕێتەوە بۆ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی لە 3 كانونی دووەم و سەرهەڵدانەوەی دیاردەی موشەك گرتنە باڵیۆزخانەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە. 

 

سەرچاوەكان ئەوەشیان راگەیاندووە بەشێك لەكارمەندەكان چوونەتەوە ئەمەریكا، بەشێكیتری بۆ جێگایەكیتر لەبەغدا، بەشێكیشی بەرەو شاری هەولێر رۆشتوون بۆ بەڕێكردنی كاروبارە گرنگەكان.

 

پێگەى "ئەکسیوس" ى ئەمریکى (24ی کانونی یەکەمی 2020) لە راپۆرتیکدا  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، ئەمریکا تاوتوێی داخستنى خێراى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا دەکات دواى هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز لەلایەن گروپەکانى سەر بە ئێرانەوە، ئەوەش بەپێی دوو سەرچاوەى ئاگادار لە گفتوگۆکان بۆ.  

  

بەپێی پێگەکە، ئەو هەنگاوە لەناو چەندین بژاردەدا تاوتوێدەکرێت، وەک سەرەتایەک بۆ وەڵامدانەوەى هێرشى گروپەکانى سەر بە ئێران.  

  

باسى لەوەشکردووە، لەئەگەرى داخستنى باڵیۆزخانەکەدا لەبەغدا، ماسیۆ تولەر باڵیۆزى ئەمریکا بۆ هەولێر یان بۆ بنکەی ئەسەدى ئاسمانى لە خۆرئاواى عێراق دەگوازرێتەوە.