گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى هەڵوێستى خۆى لەسەر دابەزاندنى نرخى دینار ئاشکراکرد

2020.12.25 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
سندوقى دراوى نێودەوڵەتى هەڵوێستى خۆى لەسەر دابەزاندنى نرخى دینار ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى پێشوازى لە هەوڵى دەسەڵاتدارانى عێراق کرد بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی لە سیاسەتى دارایی گشتى و نەختینەیی لەناویاندا دابەزاندنى بەهاى دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى لە بەیاننامەیەکدا (25 كانونى یەکەمى 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو چاکسازییانە گرنگییەکى زۆرى هەیە بۆ گرەنتى سەقامگیریی ئابورى عێراق.

 

توكير ميرزوييف سەرۆکى نێردەى سندوقەکە لە عێراق رایگەیاند "کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا و دابەزینى بەرچاوى داهاتى نەوت مەترسیان دروستکردووە و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ئابورى عێراق".

 

وتیشى "بەردەوامى چاکسازییەکان لە قۆناغى داهاتوو، کاریگەرى زۆرى دەبێت لەسەر بەهێزکردنى دەستکەوتەکان لەکورت مەودادا".

 

توكير ميرزوييف جەختیکردووەتەوە، سندوقى دراو لە ئامادەباشیدایە بۆ پشتیوانى لە هەوڵەکانى چاکسازیی کە دەسەڵاتدارانى عێراق گرتویانەتە بەر بۆ روبەڕووبونەوەى ئاڵنگارییەکان.

 

سندوقى دراو هەروەها پێشوازى لە پەسەندکردنى بودجە کردووە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە لەناویاندا دابەزاندنى نرخى دینار کە بەوتەى سندوقەکە هەنگاوێکى جێگەى بایەخى زۆرە.