گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجە و چاکسازیی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى كازمى و سەرۆكى ليژنەكانى پەرلەمان

2020.12.25 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى كازمى و سەرۆكى ليژنەكانى پەرلەمان

ناس کورد-

 

سەرۆك وەزيرانى عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە ياساى بودجەى ساڵى 2021 لەگەڵ ژمارەيەك سەرۆكى ليژنەكانى پەرلەمان كۆبوويەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى ڕاگەياندنى مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێراق بڵاويكردوەتەوە، ڕۆژى پێنج شەممە 24ى كانونى يەكەمى 2020 كازمى لەگەڵ ژمارەيەك سەرۆكى ليژنەكانى پەرلەمان كۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر پرۆژە ياساى گشتى بوجە کردووە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باسى بارودۆخى ئابوريى و ئەمنى كە عێراقى پێدا تێپەڕ دەبێت كراوە لەگەڵ پەتاى كۆرۆنا و قەيرانى ئابوريى، جەختيش لە گرنگى چاكسازى حكومى و كراوەتەوە بۆ ئەوەى وڵات بگەڕێنرێتەوە سەر ڕێگەى ڕاست.

 

لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆك وەزيران ڕێوشوێنەكانى دەزگا حكوميیەكان و ڕێنماييەكان بۆ چاكسازى و ڕێگەكانى دەرچون لە قەيرانەكانى خستوەتەڕوو، هەروەها لەكۆبونەوەكەدا ژمارەيەك وەزير و ڕاوێژكاريش بەشدار بوون.