ناس کورد-
هاوپەیمانى فەتح بڕیاریدا بەهەمان پێکهاتەى ئێستایەوە بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراقدا بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەعیم عەبودى پەرلەمانتارى کوتلەى سادیقون یەکێک لە پێکهێنەرەکانى هاوپەیمانى فەتح لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە نوسیویەتى "هاوپەیمانى فەتح بەیەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى داهاتوو دەکات".
وتیشى "لیستەکە سەرجەم پێکهاتەکانى هاوپەیمانى فەتحى تێدایە".
هاوپەیمانى فەتح ساڵى ٢٠١٨ لەلایەن هادى عامرییەوە پێکهێنرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و لە ١٧ گروپ و لایەنى جیاجیا پێکهاتووە.