گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئێران رەزامەندى ئەمریکاى وەرگرت بۆ کڕینى ڤاکسین

2020.12.25 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران رەزامەندى ئەمریکاى وەرگرت بۆ کڕینى ڤاکسین

ناس كورد-

 

کۆمارى ئیسلامى ئێران چارەسەرکردنى کێشەى ناردنى پارەى راگەیاند بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا، دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەمریکا لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئاژانسى ئیرناى ئێرانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدولناس هیمەتى پارێزگارى بانکى ناوەندى ئێران رایگەیاندووە، قەدەغەى ئەمریکى و پێویستى وەرگرتنى رەزامەندى ئۆفاک (نوسینگەى چاودێرى پشکى بیانى لە وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا) هۆکار بووە بۆ دواکەوتنى کڕینى ڤاکسین لە "کۆفاکس".

 

وتیشى بەرەبەیانى پێنج شەممە رەزامەندیان وەرگرتووە بۆ ناردنى پارە لە یەکێک لە بانکەکان بەمەبەستى کڕینى ڤاکسین، بەدواداچوونى پێویست لەو بارەیەوە بەردەوامە و نەوەستاوە.

 

لاى خۆیەوە، عەلى رەبیعى وتەبێژى حکومەتى ئێران رایگەیاند، مۆڵەتیان دەرکردووە بۆ گواستنەوەى پارەکە بە ئامانجى هاوردەکردنى ڤاکسین.

 

باسى لەوەشکردووە، 200 ملیۆن یۆرۆیان تەرخانکردووە بۆ کڕینى ڤاکسین.