گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنە کوردییەکان شەش داواکاریان پێشکەش بە عادل عەبدولمەهدى کردووە

سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە چى بەڵێنێکى داوە؟

2019.05.20 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە چى بەڵێنێکى داوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و چەند داواکارییەکان پێشکەشکرد، بەردەوامى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم سەرەکیترین داواکاریی فراکسیۆنە کوردییەکان بوو. . د.بەشیر حەداد لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: "لەمیانەی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق، چەندین پرسی گرنگمان تاووتوێکرد، ئەو پرسانەش تایبەتبوون بە کورد و کێشەکانی هەرێمى کوردستان لەگەڵ عێراق". . بە وتەى د.بەشیر لەو کۆبوونەوەدا پرسى کێشەکانى کورد لە کەرکوک و پەلکانە و گوندە کوردییەکان ئەو ناوچانە، باسى لێوەکراوە، فراکسیۆنە کوردییەکان داوایانکردووە، بە زوترینکات ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن. . پرسى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بابەتێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى نێوان فراکسیۆنە کوردییەکان و عادل عەبدولمەهدى بووە، لەو بارەیەوە فراکسیۆنە کوردییەکان ئاشکرایانکرد: "سەرۆکوەزیرانى عێراق بەڵێنى داوە ناردنى مووچە بەردەوام بێت". . بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، فراکسیۆنە کوردەکان لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى شەش داواکارى سەرەکییان پێکەشکردووە، کە بریتین لە خەرجکردنى شایستە داراییەکانى جوتیارانى هەرێم، هاوتاکردنى مووچەى شەهیدانى دەستى داعش، ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، ڕاگرتنى دەستبەجێی پێشێلکارییەکانى بەرامبەر کورد لە پارێزگاى کەرکوک دەکرێت، قەرەبووکردنەوەى ئەو ماڵە کوردانەى بە لافاو زیانیان پێگەیشتووە و ڕێزگرتن لە سەروەرى خاکى عێراق و ڕێگریکردن لە بۆمباران کردنى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان. . .