گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دوا لێدوانی بەغدا سەبارەت بە نەوت و بودجەی هەرێمی كوردستان

2020.12.24 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
دوا لێدوانی بەغدا سەبارەت بە نەوت و بودجەی هەرێمی كوردستان

ناس کورد-

سەرۆكی لیژنەی دانوستان لەگەڵ هەرێم و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، پابەندبوونی هەرێم بە دەقە یاساییەكان دەسهاتی دارایی زیاتری بۆ دەستەبەر دەكات لەوەی ئێستا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سودانی كە وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ خۆی دەناسێنێت و لەكابینەی پێشوو وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بووە، لە بەرنامەی "المحاید" ی كەناڵی فەرمی (24 كانونی یەكەمی 2020)، كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە رایگەیاند بەپێی ئەو بەدواداچوونەی كردوویانە لیژنەی دانووستانی هەرێم لەبەغدا هەڵوێستیان نەرمتر بووە پاش راگەیاندنی پابەندبوون بە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی.

 

شیاع ئەوەشی وت دوای ئەوەی چاویان كەوتووە بە شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەبارەی نەوت و بایۆمەتری و پرسە هەڵواسراوەكانیتر قسەیان كردووە و پێیان راگەیاندوون حكومەتی فیدراڵی دەڵێت ئێوە پابەند نابن، بۆیە ئێمە دێین لەنێوانتان دادەنیشین بۆ زانینی خەلەلەكان.

 

سودانی وتیشی "پابەندبوونی هەرێم بە دەقە یاساییەكان دەسهاتی دارایی زیاتری بۆ دەستەبەر دەكات لەوەی ئێستا و دەیگەیەنێتە 800 ملیار دینار لەكاتێكدا ئێستا هەرێك 320 وەردەگرێت".

 

سودانی وتیشی "نەگەشتینە هیچ ئەنجامێك لەوەرگرتنی داهاتی گومرگەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و هیچ زانیارییەكمان نییە لەمبارەیەوە، كوردستان گرێبەستی كردووە بۆ گواستنەوەی نەوت بە 10 دۆلار، لەكاتێكدا تێچوونی لەبەغدا 2 دۆلارە".

 

سودانی وتیشی چارەسەری كێشەی هەولێر و بەغدا لەوەدایە كە سۆمۆ بڕیاری لێ دەدات.