گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێ نرخی دینار کۆنتڕۆڵ دەکات

لیژنەى دارایى لایەنی تایبەتمەند بەدیاریكردنی بەهای دۆلار یەكلایی دەكاتەوە

2020.12.24 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى لایەنی تایبەتمەند بەدیاریكردنی بەهای دۆلار یەكلایی دەكاتەوە

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق جەختلەوەدەکاتەوە، کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلارى ئەمریکى لە دەسەڵاتەکانى حکومەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەى دارایى پەرلەمانی عیراق (پێنجشەممە 24ى کانونى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دیاریکردنى نرخى دۆلار لە کارەکانى حکومەتە و لە دەسەڵاتە تایبەتیەکانیەتى، حکومەت سیاسەتى دارایى و نەختینە دادەنێت و خۆشى جێبەجێى دەکات.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هاتنى نرخ لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021دا بۆ حسابکردنى داهاتى نەوت و قەرزى نێودەوڵەتییە کە لەسەر بنەماى دۆلارە، دەگۆڕدرێت بۆ دینارى عێراقى ئەوەش بە پشتبەستن بە نرخى خەرجى دۆلار.

 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، مەبەست لە بابەتى نرخى دۆلار لە پرۆژە یاساى بودجەدا بۆ ئەوەیە تەنها لە حسابکردنى داهات و خەرجیەکاندا پشتى پێببەسترێت.