گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی ڕێکبوونەوەی نرخی دۆلار

وادەیەك بۆ ڕێكبوونەوەی نرخی دۆلاری بازاڕ و بانكی ناوەندی دیاریكرا

2020.12.24 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەك بۆ ڕێكبوونەوەی نرخی دۆلاری بازاڕ و بانكی ناوەندی دیاریكرا

 ناس کورد-

شارەزایەكی ئابووری پێیوایە تا ئەوكاتەی بودجە لە پەڕلەمان بەتەواوەتی پەسەند نەكرێت نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندیدا هەر جیاواز دەبێت و ئەوەشی ئاشكراكرد، پێشنیازێك هەبووە بۆ ئەوەی 100 دۆلار بكرێتە 160 هەزار دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەبیل مەرسومی، مامۆستای كۆلێژی ئابووری لە زانكۆی بەسرە لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (24 كانونی یەكەمی 2020) تا ئەوكاتەی بەتەواوەتی بودجەی 2021 پەسەند دەكرێت گومان و دردۆنگی لەسەر چەسپاندنی نرخی نوێ هەر دەمێنێت، بەم هۆیەشەوە نرخی دۆلار لەنێوان بازاڕ و نرخی بانكی ناوەندیدا (146 هەزار بۆ 100 دۆلار) هەر بەجیاواز دەمێنێتەوە و ئەگەریش هەیە بەم نزیكانە كۆتایی بەو نرخە نزمە بێت.

 

مەرسومی ئەوەشی ئاشكراكرد وەزارەتی دارایی سەرەتا پێشنیاری 160 هەزار دیناری كردووە بۆ هەر 100 دۆلارێك بەڵام دواتر بە 146 هەزار دیاری كراوە و وتیشی "لێدوانە جۆراوجۆر و جیاجیاكان دۆخەكە بەشڵەژاوی دەهێڵنەوە".