گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نەخۆشی گەڕیی بڵاوبووەتەوە’’

’’بەوێنە؛ لە سلێمانی نەخۆشی گەڕیی بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت’’

2020.12.24 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەوێنە؛ لە سلێمانی نەخۆشی گەڕیی بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت’’

ناس کورد-

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاند، لە سنوری سلێمانی و چەند قەزا و ناحییەیەکی پارێزگاکە نەخۆشی گەڕیی بڵاوبووەتەوە و داوا دەکات بەڕێوەبەراتیی تەندروستیی سلێمانی بەدواداچوون لەوبارەیەوە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. کۆچەر عومەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (پێنجشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ماوەیەکە لە دەڤەری پیرەمەگروون و قەزای دووکان و دەڤەری ڕاپەرین و تەنانەت سنوورە نزیکەکانی شاری سلێمانیش تێبینیمان کردووە کە بەشێوەیەکی بەرچاو نەخۆشی گەڕیی (scabies) بڵاوبووەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، دیارترین نیشانەی ئەو نەخۆشییە بریتیە لە خورانێکی بەردەوام و بێزارکەری هەموو گیان و پەڵەی قاوەیی لەسەر جەستە.

 

ئەو پزیشکە هۆشداریشی داوە لەوەی ئەو نەخۆشییە زۆر بە خێرایی و بەئاسانیی بڵاودەبێتەوە و دەڵێت، " تکایە لە کاتی بوونی خورانی زۆردا بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن، داواکارم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواداچوونی جددی بکەن لەوبارەیەوە."

 

بەوتەی ئەو پزیشکە، ئەوە وێنەی چەند نەخۆشێکە لە ناحیەی پیرەمەگروون مێرووی گەستیار کە هۆکاری نەخۆشییەکەیە.