گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەى عەرەبى هەڵوێستی خۆی لەبارەی بە هەرێمکردنى کەرکوک ڕادەگەیەنێت

2020.12.24 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەرەى عەرەبى هەڵوێستی خۆی لەبارەی بە هەرێمکردنى کەرکوک ڕادەگەیەنێت

ناس کورد- 

بەرەى عەرەبى پرۆژەى بە هەرێمکردنى کەرکوک ڕەتدەکاتەوە و سەرکردەیەکى بەرەکە دەڵێت، کەرکوک شارێکى عێڕاقییە و بۆ هەموو پێکهاتەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەسیر عوبەیدى، سەرکردە لە بەرەى عەرەبى لە کەرکوک لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 24ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، کەرکوک شارێکى عێراقییە و بۆ هەموو ئەو پێکهاتانەیە لەناویدا دەژین، هەر داواکارییەک بۆ کردنى بە هەرێم زیان بە ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى دەگەیەنێت و کار لە پێکەوەژیانى ئاشتیانە دەکات.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "چەند حزب و لایەنێکى سیاسى دەیانەوێت سازش لەسەر عێڕاقى بوونى کەرکوک بکەن، ئێمەش دەمانەوێت کەرکوک وەک شارێکى برایەتى و پێکەوەژیانى هەموو پێکهاتەکان بمێنێتەوە، هەر داواکاریەک بۆ بازرگانیکردن بە ناوى شارەکەوە ڕەتدەکەینەوە."

 

عوبەیدى لەبەشێکى ترى لێدوانەکەیدا باسى لەوەکردووە، ئێستا کەرکوک لە ئەمن و سەقامگیریدایە و ئەوەش چەند لایەنێکى سیاسى توڕەکردووە کە ئەو سەقامگیرییەیان ناوێت و دەیانەوێت بارودۆخەکە تێکبدەن لەپێناو ئامانجى هەڵبژاردن.

 

ڕۆژى پێنجشەممە 24ى کانونى یەکەمى 2020، چەند کەسایەتییەکى سیاسى و ڕۆشنبیرى کەرکوک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا پرۆژەیەکى نوێیان بۆ بە هەرێم کردنى پارێزگاى کەرکوک ڕاگەیاند.