ناس کورد-
سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتى بازرگانیی عێراق لە ناردنى پارەى گەنمى جوتیاران پەشیمان بووەتەوە و ئێستا دەڵێن، نیوەى دەنێرن و لەسەر نیوەکەى تر‌ى گفتوگۆ دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولستار مەجید، سەرۆکى لیژنەى بازرگانى پەرلەمانى کوردستان لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى، زۆر له جوتیاران پرسیاری دوا هه‌واڵی پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016 و هه‌ندێكیش پرسیاری پاره‌ی 2020 ده‌كه‌ن.
ڕونیشیکردووەتەوە، "ئه‌و پاره‌یه‌ی لای وه‌زاره‌تی بازرگانییه 557 ملیاره، ئه‌م پاره‌یه ئێستا له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراقه و له سه‌ردانیشماندا بۆ به‌غدا وا ڕێكه‌وتین نیوه‌ی بنێرن كه 268 ملیاره وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا و دواتریش ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ بنێرن بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان."
عەبدولستار مەجید هێماى بۆ ئەوەشکردووە، ئێستا له‌و بڕیاره پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، "ئێمه ئاماده‌ین نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه به شێوه‌ی 'مدعوم' بنێرین و له‌سه‌ر نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی گفتوگۆ بكه‌ین".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئێمه مه‌بده‌ئیه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕازین و بڕیاریشه وه‌ك لیژنه‌ی كشتوكاڵ جارێكی دیكه چاومان به وه‌زیری بازرگانیی عێراق بۆ هه‌مان بابه‌ت بكه‌وێته‌وه ."
جەختیلەوەشکردوەتەوە، "بڕیاریشمانداوه له‌گه‌ڵ جوتیاران كۆببینه‌وه و پرس و ڕاوێژیان پێ بكه‌ین تا بزانین ئه‌وان به‌وه قایل ده‌بن كه نیوه‌ی پاره‌كه‌یان به شێوه‌ی "مدعوم" و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی به شێوه‌ی "تجاری" وه‌ربگرن؟، ئه‌وان هه‌ر بڕیارێك بده‌ن ئێمه پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین."