گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

’’موزایەدە و چەواشەکاریەکان لە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم’’

2020.12.24 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
’’موزایەدە و چەواشەکاریەکان لە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم’’

 

ناس کورد-

حاکم شێخ لەتیف، ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و بابەتێکی بە ناونیشانی "موزایەدەو چەواشەکاریەکان لە بابەتی مووچەی فەرمانبەران" لەسەر پرسی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر بەغدا بڵاوکردەوە و تیایدا وەڵامی غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕانی دایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی حاکم شێخ لەتیف:

بەشی یەکەم

موزایەدەو چەواشەکاریەکان لە بابەتی مووچەی فەرمانبەران

 

١- لە دژایەتی کردنی پڕۆژەی گوستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەرحکومەتی فیدرالەوە ، بۆ خۆبەخاوەنکردنی

لای کاک غالب بەراستی کێشەکە ئەوەنیە مووچەی فەرمانبەر بدرێ یان نەدرێ بەلکو تەنیا مەبەستی ئەوەیە لە رێی خۆیەوە بێت و خۆی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی بۆبکات یان لە پەیجەکەی جاڕی بدات و بەخەلک بلێ ئەوەم کردو ھەمیشە لەواجیھەدا بێت دوایی نەشکرێ بەلایەوە گرنگ نیە ، چەندین شت وتوەو لێشی نەپرسیوەتەوە، دەزانێ زۆرێک لە خەلک زاکیرەی لاوازە.

 

سەرەبارەت بەم پرۆژەیەخاوەنەکانی ئەم پرۆژەیە یەکێک لەوانە دکتۆر فەلاحە پەیوەندیان پێوەکردم وتیان ئێمە بیرۆکەیەکی وامان ھەیە و بەسەرپرشتی دکتۆر ڕێبوار بەلکو ھاوکارمان  بیت و لە پەیجەکەش بۆمان بلاو بکەیتەوە،من وتم ئەگەر دلنیابم سەردەگرێ لەگەلتان دەبم بەلام سەرناگرێ بۆیە من لەگەڵ نابم، چونکە تەنھا دوو حەلی ھەیە یەکەم تا حوکمەتی ھەرێم ھەبێ دەبێ بەرێککەوتن بێ لەگەڵ ئەو  حکومەتی ھەرێمیش مومکین نیە بەشتێکی وا ڕازی بێت . دوەم یان بەغدا بێ بەرامبەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات ، ئەوەش ناکات چونکە خۆی کیشەی دارایی ھەیە و جادەش لێی قبوڵ ناکات وەک ئەوەیە دوجار بودجە بدات بەھەرێم.

 

 رازی بووم تەنھا بەنگەوازەکەیان بۆ بلاو بکەمەوە بەلام نوسیم کە من بەشێک نیم لەم پرۆژەیە تەنھا بۆم بلاو کردونەوە.

 

دوای ئەوەی بلاوم کردەوە کەسێک نامەی بۆ نوسیم وتی تۆ چۆن شتی وا بلاو دەکەیتەوە ئەوە دەستی پارتی لە پشتە وتم چۆن ، پۆستەکەی کاک غالبی بۆ ناردم منیش قسەم لەگەل دکتۆر فەلاح کرد وتی بەھەمان شێوەی تۆ  داوامان  لە کاک غالبیش کردبوو ، ئەو رازی نەببوو، لەوەش زیاتر وتبوی مادام لەرێگای منەوە نەکراوەو پەرلەمانتاری تر دەیکات من نەک ھەر ھاوکاریتان ناکەم بەلکو دژایەتیشتان دەکەم ، ئەوە بوو فیعلەن لە پەیجەکەی خۆی لە بەرواری ١٥ ی مانگی شەشی ئەمسال پۆستێکی کرد کە تا ئێستا ماوە، گومان دەخاتە سەری و دەڵێت ئەوە دەستی پارتی لەپشتە وداوا لەفەرمانبەران دەکات کە بەھیچ شێوەیەک ئیمزای نەکەن

 

«پۆستەکە کێ دەیەوێ بە نامە بۆی دەنێرم»

کەچی دوایی کە فەرمانبەرێکی زۆر ئیمزایان کردوو گەورە بوو ، بە ھەولی دکتۆر رێبواریش ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتاری عێراقیشی لێ کۆبۆوە ، وای زانی تەواو شتەکە دەبێ بەراست ،خۆی تێ کردەوەو خۆی کرد بەخاوەنی ، من توشی سەرسوڕمان بووم کە لەکۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەی پەرلەمانتاران وەستابوو ، ھەرکەسێیکی تر بوایە ھەرگیز ئەوەی نەدەکرد.

 

لەوەش زیاتر ئێستا ئەو خۆی کردوە بە سورەی بەر لەشکری ئەم بابەتەو وانیشانی دەدا کە ھی خۆیەتی خاوەنی پرۆژەکە ، دکتۆر رێبواری خستۆتە دواوە.

 

٢- تێکدانی سکاڵای مووچە خوراوەکانی ساڵی ٢٠١٩

ساڵی پار واتە ٢٠١٩ حوکمەتی فیدرال لەسەرەتاوە مووچەی نارد دەبوایە ھەرێم لە مانگی یەکەوە دابەشی بکات، سێ مانگی ڕەبەقی شان پیاکردو خواردی، ئێمە ١٥ پارێزەری خۆبەخش لە باشترین و بەناوبانگ ترین پارێزەرانی سلێمانی ،  لەگەل کۆمەلێک موچەخۆرو مامۆستا بریارماندا لە دادگای فیدرال  سکالا تۆمار بکەین

 

بەلام بریارماندا نەیدەین بەراگەیاندن تا نەگاتە دادگا چونکە زۆر پەرلەمانتار و سیاشی شتیان راگەیاندوەو دوایی ھیچ نەکراوە ، خەلک توشی بێ متمانەیی بوە ، بۆیە بریارماندا لەرێی پەیوەندی کەسی خۆمانەوە ھەرکەس فەرمانبەرو موچە خۆران ئاگادار بکەینەوەو ھانیان بدەین بچن لە دادنوس وەکالەتمان بۆ بکەنەوە، ئەم بابەتە گەیشتبۆوە دەمی کاک غالب، بە مامۆستا نەجمەدین کە یەکێکە لە مامۆستایانی ناڕازی وتبو شتی واھەیە ؟ ئەگەر ھەیە من ئامادەی ھاوکاریم ، مامۆستا ھات و پێی وتم منیش وتم زۆر پێمان خۆشە کەسێکی چالاکەو سوپاسی ھاوکاری دەکەین ، وتم ژمارەکەی منیشی بدەرێ.

 

چاوەرێ بووین پەیوەندی بکات ، کەچی توشی سەرسورمان بوین ،کاتێک بینیمان لەبەرواری ٥ ی مانگی حەوت لە میدیا وە وتی سکالام لە داواکاری گشتی تۆمار کردوە ، چوبوو بەنەزانی و بەپەلەپەل نوسراوێکی بەناوی خۆیەوە کردبوو بۆ داواکاری گشتی بەغدا و دەڵێ ھەرێم موچەی فەرمانبەرانی خواردوەو تکایە سکالابکەن و خێراش ھەر ھەمان رۆژ بلاوی کردەوە کە سکالای کردوەلە دادگای عێراق.

 

«نوسراوەکە کێ دەیەوێ بۆی دەنێرم»

شتەکەی لە ئێمە تێک دا ئیتر کە پەیوەندیمان بە فەرمانبەرانەوە دەکرد دەیانوت تەواو ئەوە غالب محەمەد سکالای کردوە ، دەیانپرسی  ئەوەی ئێوەش ھەمان ئەوەی غالب محەمەدە ؟  ھەرچەند رونمان دەکردەوە کە ئەوە سکالا نیەوە ھەڵەیە و ئیشی داواکاری گشتی نیەو دەبێ لە دادگای فیدرال سکالا تۆمار بکرئ، بۆیە بەناچاری و بۆ ئەوەی بۆ خەلکی رون بکەینەوەو ئەو چەواشەکاریە نەھێلین کە کاک غالب دروستی کردبوو فەرمانبەران قەناعەت پ بکەینەوە کە بێن وەکالەت بکەنەوە، بریارماندا لە ٧/٧ بانگەوازێک لەرێگای راگەیاندن و پەیجەکانی  خۆمانەوە بڵاو بکەینەوە ، لە رۆژی ٩ی حەوت من لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنی بابەتەکەم بۆ خەلک رونکردەوە ، وتم کە تەنھا دەبێ لەدادگای فیدرال سکالا تۆمار بکرێ ، پەرلەمانتاریش ناتوانێ ئەوە بکات چونکە ئەوە مافی شەخسیەو دەبێ فەرمانبەران خۆیان بچن وەکالەت بۆ پارێزەر بکەنەوەو لەروی قانونیەوە ھەرچی کرابێ سکاڵای یاسایی نیەو ھیچی لێ سەوز نابێ داوام کرد کە کۆمەلێک پارێزەر خۆبەخشانە ئەو کارە دەکەن ھیوادارم بچن بەدەنگیانەوە ، وتیشم کە لەروی قانونیەوە ژمارە گرنگ نیە ، بە یەک فەرمانبەریش دەکرێ ، ئیتر کە بەرنامەکەی دیبوو زانیبوی ئەوەی خۆی ھەڵەیە لەجیاتی ئەوەی بێتەوە بۆلای ئێمە خێراو بەپەلە تەنھا دووموچەخۆریان پەیا کردبوو وەکالەتێکیان بۆ بەرێز کاک ئەمین پێ کردبونەوەو بردبویان بۆ دادگای فیدرالی و لە١٥/٧  «سەیری تەسەلسولی بەروارەکان بکەن » رەسمێکیشیان لەگەل سەرۆکی دادگا گرتبوو و بلاویان کردەوە کە سکالایان تۆمار کردوە.

 

ئێمەش بە جوھدێکی زۆر توانیمان دوو سەد فەرمانبەرێک قەناعەت پێ بکەین چونکە کارمان قورستر ببوو بەھۆی ئەوەوە ئیتر دەعوایەکی تۆکمەمان تۆمار کرد، بەلام بەداخەوە کاری دادگاکە لە ٢٩/٢/٢٠٢٠ ەوە بەھۆی خانەنشێن بونی یەکێک لە ئەندامەکانی و بونی کیشەی یاسایی پەکی کەوتوەو کۆبونەوە ناکات، کەی دەستی پێ کردەوە ئێمە بەدوای دوعواکەوە دەبین تا کۆتایی و ئەنجامیش چی بێ رایدەگەیەنین.

 

٣-لەدوای ئەوەی کە سکالاکەی لێ تێک داین بەسودفە قسەم لەگەل ھاورێیەکی خۆی کرد لە فراسکیۆنەکەی خۆیان ، وتی ئێمەش گیرمان خواردوە لە پەرلەمان ھیچ وجودێکی نیەو کەچی لە میدیاو سۆشیال میدیا وای لەخۆی کردوە کە ھەر ئەو لە فراسێۆنەکە کاردەکات.

 

، ئەم بەرێزە وادەزانێ کاری پەرلەمانی تەنھا قسەکردن و ھێرش کردنی قسەیە بۆ سەر دەسەلاتدارانی ھەرێم ،یان نوسراوێک بکات بۆ یەکێک لەوەزارەتەکان بۆ بابەتێک و یەکسەر جاریشی دەدا کە ئەوشتەی کردوە ، خەلکیش وادەزانێ کە راستە کردویەتێ لەراستیدا ئەوەی شارەزا بێت دەزانێ ئەو کتابانە ھیچ بەھایان نیەو ئیھمال دەکرێن ودوایش کەس ناپرسێتەوە ئەرێ چی لێھات.

 

کاری پەرلەمانی بە پلەی یەکەم واتە واتە ناو قوبەی پەرلەمان و لیژنەی پەرلەمانی، ئەم برادەری میدیاو پاڵەوانی سۆشیال میدیاو تا ئیستا تەنھا دووجار مداخەلەی کردوە ، واتە بە دووساڵو دوو مانگ تەنھا دوو مداخەلە ، چونکە ئەو ھەر بەقایم بکۆکێ لە پەیجەکەی بلاوی دەکاتەوە ، تەنھا دوو مداخەلەی داناوە ، یەکێکیان دوای ئەوە بوو کە مەلا بەشیر وتی ئەو لەناو پەرلەمان وجودی نیە . بەداخەوە چونکە پارتی بوو ئەو قسەیەی کردبوو باش لەقازانجی خۆی ئیستیغلالی کردوو لای لایەنگرانی بە دوو قسەو سوکایەتی بەمەلا بەشیر خۆی وانیشاندا ئەوە لەبەر چالاکیەتی مەلا بەشیر تۆمەتی بۆ دروست دەکات ، لایەنگرانیشی بە لایک و کۆمێنت دەست خۆشیان بۆ دەنوسی بێ ئەوەی بیر بکەنەوە یان بەدواداچون بکەن بۆ راستی بابەتەکە.

 

٣-لەم یاسای تێپەراندنی یاسای عەجزی داراییەدا ، کاک غالب لە چاوپێکەوتنێکدا کە زۆر بلاو بۆتەوە وانیشان دەدا کە ئەو لەوێ شەڕی کردو بە حەرفی دەلێت «ئەو شەوەی ئێمە تابەیانی شەڕی مافی خەلکمان دەکرد ئەو شەو پارتی کەسێکی کاندید کردوە بۆ وەکیلی وەزیری دارایی.

 

کەچی کەسێک بەنامە نامەی ماسنجەر بۆی نوسیبوو ئەو پرسارەی من و دکتۆر ئیسماعیلیان لێ کردبوو، چونکە ھەردوکمان پۆستمان لەسەر کردبوو داوای رونکردنەوەمان کردبوو بۆیان نوسبوو ئەرێ ھەموو پەرلەمانتارە نارازیەکان دەلێن یاساکە باشە ئەی بۆچی بایکۆتتان کرد؟.

 

ئەو لە نامە تایبەتەکە دەڵێ من ئەو شەوە ھەر لە بەغدا نەبووم ، بەلکو لە تەعزیەکەی کاک قادری حاجی عەلی بوم

کێ ڤیدێۆکەو وەلامی نامەی ماسنجەرەکەی دەوێ بۆی دەنێرم

لەبەشی دوەمدا وەلامی ئەو درۆو تۆمەتانە دەدەمەوە کە ھەڵی بەستووندەوەح کرد