گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرۆژە یاساى بودجە

هەوڵەکان دژى پرۆژە یاساى بودجە بەرەو شکست دەچن

2020.12.24 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵەکان دژى پرۆژە یاساى بودجە بەرەو شکست دەچن

ناس کورد- 

هەوڵى ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراق بۆ وەستانەوە دژى پرۆژە یاساى بودجە بەرەو شکست دەچن، ئەوەش دواى ئەوەى بۆ دووەم ڕۆژە لەسەر یەک تەنها نزیکەى 40 پەرلەمانتار لەو دانیشتنە تایبەتەدا ئامادە دەبن کە بانگەشەیان بۆ کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى زانیاریەکان لە دانیشتنە تایبەتەکەى ڕۆژى چوارشەممە نزیکەى 40 پەرلەمانتار ئامادە بوون، لە رۆژى پێنجشەممە تەنانەت ژمارەکە کەمیکردوە و تەنها پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى سائرون ئامادەى دانیشتنەکە بوون.

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق باس لەوەدەکەن، هۆکارى ئامادەنەبوونى پەرلەمانتاران بەهۆى ئەو ڕێکەوتنەوەیە کە مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران باسى کرد لەگەڵ سەرکردەى کوتلە و لایەنە سیاسیەکاندا دەربارەى چاکسازیەکانى پرۆژە یاساى بودجە و کوتلەکان ڕازى بوون تەنانەت پێش دەنگدانى ئەنجومەنى وەزیران لەسەرى.

 

لاى خۆیەوە حەسەن عقابى، ئەندامى پەرلەمانى عێڕاق بە کەناڵى فەرمى عێڕاقییەى وتووە، هەندێک پەرلەمانتار سەربەخۆ و دوور لە سەرۆکى کوتلەکانیان و سەرۆکایەتى پەرلەمان جوڵەیان کردوە.

 

دواى ئەوەى فراکسیۆنى سائرون شکستیان هێنا لە ئەنجامدانى دانیشتنى نائاسایى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتیان، بڕیارى دابەزاندنى نرخى دینار کاریگەرى زۆرى دەبێت بەتایبەتى لەسەر ئەوانەى داهاتیان دیاریکراوە، بۆیە دەیانەوێت گۆڕانکارى لە پرۆژە یاساکەدا بکەن بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکان، لەوانەش زیادکردنى موچەى ئەوانەى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە.