گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى: 70 هەزار پلەى وەزیفى بۆ دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان تەرخانکراوە

2020.12.24 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى: 70 هەزار پلەى وەزیفى بۆ دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان تەرخانکراوە

ناس کورد- 

وەزیرى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، لەپڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوودا 70 هەزار پلەى وەزیفى تەرخانکراوە و بەپێى یاساى ژمارە (6) دامەزراندن ژمارەیەک لەدەرچووانى ئەو کەرتە دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى دا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى و ژینگەى عێراق (24ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لە پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2021دا 70 هەزار پلەى وەزیفى بەپێى یاسایى 6ى ساڵى 2000 بۆ پزیشکان و کەرتى تەندروستى تەرخانکراوە، پلە وەزیفییەکانیش هەمووان بەپێى ئەو یاساییە دەگرێتەوە.

 

تەمیمى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، 1.3 تریلیۆن دینار بۆ دابینکردنى پێداویستیە پزیشکیەکان دابینکراوە سەربارى دامەزراندنى چەند پڕۆژەیەک لەڕێگەى بانکى نێودەوڵەتییەوە وەکو نەخۆشخانە و تەواوکردنى پێداویستییەکانى بۆ ئەوەى ئامادە بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا.

 

دەشڵێت، حکومەت بایەخى پێشینەى بەوەزارەتى تەندروستیداوە بۆ تەرخانکردنى دەرماڵەى دارایى بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکان سەرەڕاى بوونى قەیرانى دارایى کە وڵاتى پێدا تێپەڕدەبێت.

 

وەزیرى تەندروستى عێراق ڕوونیىشیکردووەتەوە، دۆسیەى دامەزراندنەى پلەى وەزیفى تەندروستى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزکراوەتەوە و بڕیارى پێویستى لەبارەوە دەدرێت و سەربارى ئەوەى سەرەموچەى ساڵانەى فەرمانبەرانیش لەپڕۆژە بودجەکەدا جێگیرکراوە.

 

بەپێى یاسایى ژمارە 6ى ساڵى 2000، بریتیە لە 9 مادەى بۆ ڕوونکردنەوەى پلە وەزیفییەکان و دامەزراندنى دەرچووانى پزیشکى و کەرتى تەندروستى و بەپێى یاساکە وەزارەتى تەندروستى بەرپرسکراوە بەدامەزراندنى دەرچووان بەڕێژەیەک کەمتر نەبێت لە 25% و ئەو یاسایەش لەلایەن پەرلەمانى هەموار کراوەتەوە.