ناس کورد-
ساڵح موتلەگ سەرکردەی بەرەی دیداری نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، سیاسەتی تایەفەگەریی و نەتەوەیی هۆکاری دەرکەوتنی تیرۆربوو، جەختیش دەکاتەوە ئەگەر سیاسییەکان جارێکی دیکە بەو شێوازە هەڵسوکەوت بکەن، دوورنییە تیرۆر زیندووببێتەوە.
ساڵح موتڵەگ سەرۆكی بەرەی دیداری نیشتمانی لە پەراوێزی دیداری سلیمانیدا بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "دەبێت هەمو كەسایەتییە حیزبییەكان و سیاسییەكانی عیراق سود لە وانەكانی ڕابردوو وەربگرن، بۆ لەمەودوا بە عەقڵیەتی تایفەگەری و نەتەوەییەوە كارنەكەن، بەڵكو بە عەقڵییەتی عیراقیبوونەوە مامەڵە لەگەڵ ٌٌٌٌڕەهەندە نیشتمانییەكاندا بكەن".
سالًح موتلًەگ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "سیاسەتی تایەفەگەری و نەتەوەیی هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ سەرهەڵدانی تیرۆر، ئەگەر جارێكی دیكە سیاسییەكان بەو شێوازە هەڵسوكەوت بكەن، ئەوا دوورنییە تیرۆر زیندوو ببێتەوە".