گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەمریکا تاوتوێی ’’داخستنى خێراى’’ باڵیۆزخانەکەى دەکات لەبەغدا

2020.12.24 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا تاوتوێی ’’داخستنى خێراى’’ باڵیۆزخانەکەى دەکات لەبەغدا

ناس کورد-

 

ئەمریکا تاوتوێی داخستنى خێراى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا دەکات دواى هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز لەلایەن گروپەکانى سەر بە ئێرانەوە، ئەوەش بەپێی دوو سەرچاوەى ئاگادار لە گفتوگۆکان بۆ پێگەى "ئەکسیوس" ى ئەمریکى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى پێگەکە (24ی کانونی یەکەمی 2020)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەو هەنگاوە لەناو چەندین بژاردەدا تاوتوێدەکرێت، وەک سەرەتایەک بۆ وەڵامدانەوەى هێرشى گروپەکانى سەر بە ئێران.

 

باسى لەوەشکردووە، لەئەگەرى داخستنى باڵیۆزخانەکەدا لەبەغدا، ماسیۆ تولەر باڵیۆزى ئەمریکا بۆ هەولێر یان بۆ بنکەی ئەسەدى ئاسمانى لە خۆرئاواى عێراق دەگوازرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاند، "ڕۆژی یەکشەممە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا ڕووبەڕووی هێرشی چەند موشەکێک بوویەوە، سێ لە موشەکەکان شکستیان هێنا، تۆ بڵێ لەکوێوە هاتوون: لە ئێرانەوە. ئێستاش هەندێ قسە و باسمان گوێ لێ دەبێت کە هێرشی زیاتر بەڕێوەیە لە دژی ئەمریکییەکان لە عێراق."  

 

دەشڵێت، "هەندێک ئامۆژگاری دۆستانەم بۆ ئێران: ئەگەر هەر ئەمریکییەک بکوژرێت، ئێمە ئێران بە بەرپرسیار دەزانین. باش بیری لێبکەرەوە."  

  

ترەمپ لە تویتەکەیدا وێنەی ئەو سێ موشەکەى بڵاوکردووەتەوە کە لە هێرشەکەى شەوی یەکشەممەى ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نەتەقێنراوەتەوە.  

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆنبۆ گالاکسی - بۆ هواوى  

 

هاوکات ئاژانسى ڕۆیتەرز (چوارشەممە، 23ى کانونى یەکەمى 2020) لەزارى گەورە بەرپرسێکى ئیدارەى ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانى دیارى ئاسایشى نیشتمانى لە کۆشکى سپى کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەسەر چەند بژاردەیەک سەبارەت بە گروپە چەکداریەکانى نزیک لە ئێران و هێرشەکانیان بۆ سەر سەربازان و دیپلۆماتکارانى ئەمەریکا لە عێراق، تاوتوێ کردوە.  

  

بەپێى وتەى ئەو بەرپرسە، ئەو بەرپرسانە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەى بەم نزیکانە چەند بژاردەیەک لەو بارەیەوە بخەنە بەردەستى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا.  

  

ئەوەشى ئاشکراکردوە، بەرپرسەكان هەریەکە لە کریس میللەر وەزیرى بەرگرى بە وەکالەت و مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوە و ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى تێدا بووە.  

  

ئەمەش دواى ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژى ڕابردودا چەند موشەکێک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا و باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا کران و لەلایەن سیستمى بەرگرى باڵیۆزخانەى ئەمەریکاوە خرانە خوارەوە و زیانى ماددیان بە ئۆتۆمبێل و خانووى هاووڵاتیان گەیاند، هەروەها یەکێک لە موشەکەکانیش زیانى ماددى بە باڵیۆزخانەى ئەمەریکا گەیاند.