گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتی کۆتایی

تەندروستى هەرێم ئەگەرێک بۆ ’دەستپێکردنەوەى خوێندن’ ئاشکرادەکات

2020.12.24 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم ئەگەرێک بۆ ’دەستپێکردنەوەى خوێندن’ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

د.خاڵس قادر (24ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە مانگی یەکی ساڵی 2021 پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، بەڵام تا ئێستاش بڕیاری کۆتایی نەدراوە و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن بەردەوامی هەیە.

 

وتیشى، هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی بەردەوامی هەیە و ڕەنگە لە هەفتەی یەکەمی ساڵی تازە ڕاپۆرت و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی لەو بارەیەوە کۆتایی پێبهێنرێت و لە لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاری کۆتایی بدرێت لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن یاخود دواخستنی.

 

بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخى نوێی کۆرۆنا بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار لەسەر خوێندنى ئەمساڵ بدرێت.  

  

لەکۆبوونەوەى پێشووى لیژنەکەدا لەسەرەتاى ئەم مانگەدا بڕیاردرا خوێندن تا حەوتى مانگى داهاتوو دوابخرێت. 

 

ئەحمەد سابیر جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (22ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند "لەئەگەری توندبوونەوەی ڕیوشوێنەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرى نوێیەی کۆرۆنا زیاتر دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن مەترسی لەسەر پرۆسەی پەروەردە دروستدەبێت".  

  

وتیشى "ئێمە لە هەموو حاڵەتەکان ژیانی مامۆستایان و قوتابیانمان بەلاوە گرنگترە، ئەگەر دۆخەکە بەجۆرێک بێت مەترسی هەبێت دەبیت بیر لە پلانێکی دیکە بکرێتەوە".  

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى