گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دزەپێکردنى نوسراوێکى نهێنى دەزگاى هەواڵگرى عێراق ’ئەگەرى هێرش دژى ئەمریکا لەعێراق’

2020.12.24 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
دزەپێکردنى نوسراوێکى نهێنى دەزگاى هەواڵگرى عێراق ’ئەگەرى هێرش دژى ئەمریکا لەعێراق’

ناس کورد- 

دەزگاى هەواڵگرى عێراق، هۆشدارى هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى هێزەکانى ئەمەریکا لەفڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتى دەدات، ئەو دەزگایە دەشڵێت، پێدەچێت لەچەند ڕۆژى داهاتوودا هێرشەکە بەموشەکى پێشکەوتوو لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئەنجام بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەگوێرەى بەڵگەنامەیەک کە "فورات نیوز"ى عێراقى  بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (24ى کانوونى یەکەمى 2020)، دەزگاى هەواڵگرى سەر بەوەزارەتى ناوخۆى عێراق هۆشدارى هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکا لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، دەدات.

 

لەنوسراوەکەى دەزگاى هەواڵگریدا هاتووە "بەپێى زانیارییەکانى دەزگایەکى ئەمنیى ئاماژە بۆ نیەتى هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکا لەفڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتى بەموشەکى پێشکەوتوو لەلایەن گروپە چەکدارە نایاساییەکانەوە دەکرێت و لەچەند ڕۆژى داهاتوشدا ئەگەرى وەشاندنى ئەو موشەکانە لەناوچەى شەیحەى سەر بەشارۆچکەى ئەبوغرێبەوە بۆ سەر ئەو بنکەیە دەکرێت".

لەبەڵگەنامەکەى دەزگاى هەواڵگرى سەر بەوەزارەتى ناوخۆدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پێدەچێت ساتى هێرشە موشەکیەکە پێش ڕۆژى (3ى کانونى دووەمى ساڵى 2021) بێت کە دەکاتە ساڵرۆژى کوشتنى قاسم سولەیمانى و مەهدى موهەندیس.

 

ئەو ماڵپەڕە عێراقیە باسى لەوەش کردووە، ئەو هۆشدارییەى وەزارەتى ناوخۆ دواى ئەنجامدانى چەند هێرشێکى موشەکى لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دێت بۆ سەر باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەبەغدا ، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەنجامدرا و کاردانەوەى زۆریشى  بەدواى خۆێدا هێنا.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى