گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم گەشتکردنى هاووڵاتیانى بۆ هەشت وڵات قەدەغە کرد

2020.12.24 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم گەشتکردنى هاووڵاتیانى بۆ هەشت وڵات قەدەغە کرد

ناس کورد- 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا گەشتکردنى هاووڵاتیانى بۆ هەشت وڵات قەدەغە کرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیدا بۆ ژمارەیەک وڵات و ئاماژە بەوەشکراوە، هەنگاوەکە بۆ بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

 

بەگوێرەى نوسراوێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ (24ی کانونی یەکەمی 2020)، بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە تێیدا هاتووە، قەدەغەی هاتوچۆی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ هەشت وڵات و هەروەها هاتوچۆی هاووڵاتیان و بازرگانیش لە سێ دەروازەی سنوری (حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان) ڕادەگیرێت.

 

باس  لەوەشکراوە بڕیارەکە لە کاتژمێر 12ی شەوی 24ی کانونی یەکەمی 2020 جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو 15ی کانونی دووەمی 2021 کاری پێدەکرێت.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى