گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راپۆرتێكی لەندەنی: هەولێری مایەپووچ بە تەمای بەغدای قەیراناوییە 

2020.12.24 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێكی لەندەنی: هەولێری مایەپووچ بە تەمای بەغدای قەیراناوییە 

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە "هەولێری مایەپووچ بەدوای چارەسەری داراییدا دەگەڕێت لە بەغدای قەیراناوی"، ئاماژەی بەوەشكردووە هیچ لایەكیان چارەسەریان پێ نییە بۆ كێشەكان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئەلعەرەب لە میانەی راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ (24 كانونی یەكەمی 2020) بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات ناكۆكییە داراییەكانی بەغداو هەولێر هی دوو لایەنن كە وەك یەكتر كێشەیان هەیە، هیچ لایەكیشیان چارەسەریان پێ نییە بۆ لاكەیتر پاش ئەوەی "هەردوولا نوقمی گەندەڵی بوون و ساڵانێكی زۆر وەك یەك لە بەفیڕۆدانی داهاتى گشتی تێوەگلاون".

 

رۆژنامەكە لەژێر مانشێتێكی گەورەدا بەناونیشانی "هەولێری مایەپووچ بەدوای چارەسەری داراییدا دەگەڕێت لە بەغدای قەیراناوی"، باسی لەوەكردووە هەولێر و بەغدا كێشەی مووچەدانی فەرمانبەرانیان بۆ دروست بووە، هەولێر بەغدا تۆمەتبار دەكات بە راگرتنی پشكی كورد لە بودجە، بەغداش لەمبارەیەوە مەرجەكانی سەختتر كردووە چونكە خۆی لە قەیران و كێشەدایە و خەزێنەكەی ئەوەندە پارەی تیا نییە شت بدات بەهەولێر.

 

بە گوێرەی رۆژنامەكە رەنگە هێزە كوردییەكان پەنا بۆ ئیدارەی ئەمەریكا ببەن تا بەغدا ناچار بكات بە رێككەوتنێك كە بەرژەوەندی هەرێم رایی بكات، بەتایبەت پاش شكستی دانوستانی ئەمدواییەی هەرێم و بەغدا دەربارەی نەوت و خاڵە سنورییەكان، بەڵام "ئەگەر حكومەتی كازمی ئەوە بكات ئەوە سەركێشییەكی گەورە دەكات لە سایەی خۆ مەڵاسدانی هێزە سیاسییە شیعە ملكەچەكانی بۆ هەڵگەڕانەوەی كایەكە لە حكومەتی ئێستا".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى