گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى بەرزبونەوەى نرخى ئەنتەرنێت ڕونکردنەوە دەدرێت 

2020.12.24 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى بەرزبونەوەى نرخى ئەنتەرنێت ڕونکردنەوە دەدرێت 

ناس کورد- 

وەزارەتى گەیاندن و پەیوندییەکانى عێراق بەرزکردنەوەى نرخى خزمەتگوزارى و هێڵەکانى ئەنتەرنێت ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت هەر خاوەن کۆمپانیا و لایەنێکى پەیوەندیدار ئەو دۆخە بقۆزێتەوە بۆ بەرژەوەندى خۆى ئەوا سزاى یاسایى دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕەعد مەشهەدانى وتەبێژى وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق (24ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان هیچ کاریگەر نابێت بەگۆڕانکارى لەنرخى دراودا بەتایبەتى ئەو مامەڵە بەدینار دەکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەگەر دۆخى گۆڕانکارى لەنرخەکانى دراودا لەلایەن کۆمپانیا و خاوەن بورجەکانەوە قۆرخ کرا بۆ بەرزکردنەوەى نرخ ئەوا سزاى یاسایى بەسەریاندا دەسەپێنرێت.

 

پێشتریش وەزارەتى پەیوەندییەکان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، نرخى خزمەتگوزارییەکانى ئەنتەرنێت گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت لەگەڵ هەر جۆرە گۆڕانکارییەک بەسەر نرخەکانى دراودا بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە