گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە پاڵاوگەى كەورگۆسك ئاگرکەوتەوە و قوربانی هەیە

2020.12.24 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
لە پاڵاوگەى كەورگۆسك ئاگرکەوتەوە و قوربانی هەیە

ناس کورد-

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە پاڵاوگەى كەورگۆسك ئاگر کەوتووەتەوە و بە پێی زانیارییەکان قوربانی هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

رائید سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر (24ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند "پاڵاوگەى كەورگۆسك ئاگری گرتووە و لە ئێستادا تیمەکانمان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش قوربانی هەیە".

 

باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکە سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوەو کەسێکی دیکەش سوتاوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکریت.