ناس کورد-
کاردانەوەى هێرشە موشەکیەکانى سەر ناوچەى سەوز بەردەوامە و فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى ئەمەریکا ڕایگەیاند، تاڕادەیەک دڵنیان ئەو هێرشە لایەنگرانى ئێران ئەنجامیانداوە و گەورەترین هێرشى موشەکى بووە بۆ سەر ناوچەکە لەساڵى 2010ەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى ڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بینویەتى، ویلیام ئۆریان وتەبێژى فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى ئەمەریکا (24ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو موشەکانەى کە ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کران 21 موشەک بوون و هیچ زیانێکى گیانى ئەمەریکییەکانى لێنەکەوتەوە بەڵام ئەو هێرشە موشەکییە زیانى گەیاندووە بە بیناى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا.
ئۆریان ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو گروپانەى کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن بەدەر لەیاسان چونکە لەسەر واقیع لەبرى ئێران کار بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانى ئەو وڵاتە دەکەن و ئەوەش خیانەتێکى ڕاستەوخۆیە دەرهەق بە سەروەرییەکانى عێراق".
هاوکات تۆڕى هەواڵى CNN لەسەر زارى بەرپرسێکى کۆشکى سپیەوە بڵاوى کردەوە، دوێنێ (چوارشەممە) کۆشکى سپى لەسەر هەڕەشەکانى ئەمدواییەى ئێران کۆبووەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئاشکراشى کردووە، لەکۆبونەوەکەدا تاوتوێى چەند بژاردەیەک کراوە بەڵام بژاردەى هێرشى سەربازى لەکاردانەوەى ئەو ڕوداوانەدا لەئێستادا ڕەتکراوەتەوە.
شەوى (یەکشەممە)ى رابردو چەند موشەکێکى کاتێۆشا ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغدا کرا و باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەو ناوچەیەى کردە ئامانج و هێرشەکەش کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە.
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى