گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەڕێوەبەرێک لەنەخۆشخانەوە داواى هاریکارى مادى لەهاوسەرۆکانى یەکێتى دەکات

2020.12.24 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرێک لەنەخۆشخانەوە داواى هاریکارى مادى لەهاوسەرۆکانى یەکێتى دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى شوێنەوارى گەرمیان لە نەخۆشخانەى هیوا لەشارى سلێمانییەوە داواى هاوکارى لە هاوسەرۆکانى یەکێتی دەکات و داوا دەکات بەهانایەوە بچن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێکدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک لە (24ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، شکور محەمەد حەیدەر بەڕێوەبەرى شوێنەوارى گەرمیان داواى هاوکارى مادى لەهاوسەرۆکانى یەکێتى و کۆسرەت رەسوڵ عەلى دەکات کە ماوەیەکە دووچارى نەخۆشیى شێرپەنجە بووە و بۆ چارەسەر دەیەوێت بچێتە دەرەوەى وڵات.

 

بەڕێوەبەرى شوێنەوارى گەرمیان دەشڵێت "توانام سنوردارە و ناتوانم خەرجى چارسەرەکەم دابین بکەم و من کادیرى یەکێتیم و پێشتریش زیندانى سیاسى بوم و برایەکم یەکێتى بووە کە حکومەتى بەعس لەسێدارەى داوە و خۆشم ڕۆڵم لەڕاپەڕینى کفریدا هەبووە".

 

شکور محەمەد حەیدەر، داوا لەهاوسەرۆکانى یەکێتى و کۆسرەت رەسوڵ دەکات بۆ چارەسەرى نەخۆشیەکەى وەکو وەفایەک بۆ خەبات و ماندوبوونى بەهانایەوە بچن.

 

دەقى نامەکەی:

‎بۆ  هاوسەرۆکانی یەکێتی

جەنابی کاک لاهور و کاک پاڤێڵ تاڵەبانی و بەڕێز کاک کۆسرەت

من لە سالی 1979 تاوەکو ئێستا لەناو حزبی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خزمەت ئەکەم و باوکم زیندانی سیاسی و لەسجن گیانی لەدەست داوە و برایەکم ئیعدام کراوە و خۆشم زیندانی سیاسی بوومە 15 ساڵ حوکم و 3 ساڵ لەسجن تەواوم کرد، دواتریش بێبەشکراوم لەخوێندن

رۆڵی بەرچاوم هەبووە لەشانەی چەکدارەکانی راپەڕینی 1991، لەدوای ڕاپەڕین رۆلی بەرچاوم هەبووە لە ئیدارە و لە حزبدا بەلام تەنها لەبەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کارم کردووە

بۆیە ئیمکانیەتییەکی مەحدودم هەیە کە توانیومە مناڵەکانم بەخێوبکەم کە ژمارەیان 5 منالە  ئێستاش وا توشی نەخۆشی شێرپەنجە و قورحەی مەعیدە بوومە وپێویستم بە هاوکاری جەنابتان هەیە چی لە ناوە و چی لەدەرەوە

رۆڵی جەنابی کاک لاهوڕیش لەیاد ناکەین لەم ماوەیەدا هاوکاری ماددی کردووین  بەبڕی 5 ملیۆن دینار بەلام نەخۆشییەکەی من بەمانە چارەسەر نابن و خۆشم ئیمکانیەتم نیە و پێوستیم بە هاوکاری دڵسۆزانەی ئێوەیە و چاوەڕوانی هیمەتی ئێوەم 

ئێستاش لەنەخۆشخانەی هیوام بۆ ماوەی 5 رۆژە لەوێم و هێشتا بارودۆخم جێگر نیە و لەژێر چاودێری چڕی دکتۆر و کارمەندە بەڕێزەکانی نەخۆشخانەی هیوام  

رۆڵێکی کاریگەریم هەبووە لەکۆکردنەوەی ئەرشیف و مێژوو و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتیشم هەیە وەکو مەعلومە لەلای هەموو ئازیزان  

شکور حەمەی هەیەر

24ــ12ــ2020

نەخۆشخانەی هیوا ــ سلێمانی‎