گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دیوە شاراوەكانی رازیبوونی ئەنقەرە بە فیدرالیزمی كوردستان ئاشكرا كرا

2020.12.24 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
دیوە شاراوەكانی رازیبوونی ئەنقەرە بە فیدرالیزمی كوردستان ئاشكرا كرا

ناس کورد-

كامەران قەرەداغی نووسەر و راوێژكاری پێشووی سەرۆك تاڵەبانی ساتەكانی یەكەم دیداری مام جەلال و موحسین دزەیی بە بەرپرسانی توركیا و وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كوردستانی عێراق دەگێڕێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

قەرەداغی لە میانەی نووسینەوەی بیرەوەرییەكانی لە رێگای ماڵپەڕێكی لوبنانییەوە (دەرەج میدیا) كە دوێنێ (23 كانونی یەكەمی 2020) زنجیرەیەكی نوێی بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات لە ئازاری 1991 مام جەلال بە پاسپۆرتێكی سوری دیبلۆماسی بەناوی محەمەد جەلال حیسامەدین و موحسین دزەیی لەلایەن پارتییەوە بە پاسپۆرتێكی بەریتانی گەشتوونەتە توركیا، لەوێ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە هەوڵیانداوە بایكۆتی توركیا لەسەر دیداری بەرپرسانی پارتی و یەكێتی هەڵگرن بەهیوای كردنەوەی دەرگای ئەمەریكا لێیان كە لەبەر خاتری توركیا خۆی لادەدا لە دیداریان.

 

بەقسەی قەرەداغی تاڵەبانی و دزەیی لە كۆبوونەوەكان دڵنیاییان داوەتە توركیا نابنە مەترسی بۆ ئەنقەرەی دراوسێ بەڵكە بەپێچەوانەوە بەرژەوەندی هاوبەشیان دەبێت ئەگەر سەدام حسێن ڕووخا، كاتێك ناوەڕۆكی ئەم گفتوگۆیانەش گوازراوەتەوە بۆ تۆركۆت ئۆزالی سەرۆك كۆمار كاردانەوەی زۆر ئەرێنی بووە و لەوە بەدوا دانووستانكارە توركەكان وتوویانە "توركیا هەموو شتێك قبوڵ دەكات كە كورد لەچواچێوەی عێراقێكی یەكگرتوو بەدەستی بهێنێت بە فیدرالیزمیشەوە".

 

بەقسەی قەرەداغی كە لەرێكخستنی دیدارەكان بە وەزارەتی دەرەوەی توركیا رۆڵی هەبووە بەهۆی پێشینەی كاری رۆژنامەنووسی، ئەم وەڵامەی ستافی ئۆزال لەسەروو چاوەڕوانی تاڵەبانی و دزەیی بووە، بەدوای ئەوەشدا توركەكان دۆسیەی پەكەكەیان كردووەتەوە لەگەڵ هەردوو بەرپرسی میوان و بەگشتی دیدارەكان بەسەركەوتوویی كۆتایی هاتووە و بۆ یەكەمجار كوردی عێراق پەیوەندییەكی راستەوخۆیان لەگەڵ دەوڵەتێكی دراوسێ لەبەرزترین ئاستدا دروست كردووە لەبری كەناڵی ئەمنی و سیخوڕی كە جاران پەیوەندییەكانی رێكخستووە.

 

خە‌لیل تورگوت ئۆزال لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری مەلەتی لە دایک بووە و لە ١٩٩٣ لە ئەنقەرە بە ھۆ‌کارێکی نادیار کۆچی دوایی کرد، یەکێکە لەسەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرە ناودارە‌کانی تورکیا، بەیەکەم سەرۆک کۆمارى تورکیا دادەنرێت کە دانى بە کێشەى کوردا ناوە لەو وڵاتە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى