گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لەسەر مۆڵەتى کۆمپانیاکانى مۆبایل

2020.12.23 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لەسەر مۆڵەتى کۆمپانیاکانى مۆبایل

ناس کورد-

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى عێڕاق ستایشى بڕیارى دادگا دەکات بۆ ڕێگەدان بە نوێکردنەوەى گرێبەستى کۆمپانیاکان و چەند پەرلەمانتارێکیش بە گەندەڵى وەسفى دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

دەستەى ڕاگەیاندنى و پەیوەندیەکانى عێڕاق (چوارشەممە، 23ى کانونى یەکەمى 2020) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، دەستەکە سوپاس و پێزانینى هەیە بۆ دادگاى عێڕاقى کە جەختى لە نیشتمانى و دەستپاکى باڵاى دەستەکە کردوەتەوە هەروەک بەڵێنیشمان دابوو بڕیارەکان بە پیشەییانە بدەین و سوربین لەسەر پاراستنى ماڵ و پارەى گشتى و گونجانى ژینگەیەکى گونجاو بۆ وەبەرهێنان و پاراستنى مافى بەکاربەر.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بڕیارەکەى دادگا جەختى لە سەلامەتى و دروستى ڕێوشوێنە یاسایی و هونەرییەکانى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان کردوەتەوە تایبەت بە کۆمپانیاکانى مۆبایل و بڕیارى ئەنجومەنى ئەمیندارانى دەستەکە.

 

دەستەکە سوپاسى پەرلەمان و پەرلەمانتاران و لیژنە چاودێریەکانیش دەکات بۆ بینینى ڕۆڵى چاودێرى کاراى خۆیان لە بەدواداچون و بەهێزکردنى دامەزراوە جێبەجێکاریەکان، جەختیش دەکەنەوە لە پابەندبونى تەواو بە بڕیارەکانى دادگا و هەماهەنگى لەگەڵ لایەنەکانى یاسادانان و چاودێرى و جێبەجێکردنى بڕیارەکان.

 

ئەمڕۆ دادگاى عێڕاقى جەختیلەوەکردەوە، دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەتوانن مۆڵەتى کۆمپانیاکانى مۆبایل جێبەجێ بکەن، کە پێشتر بەهۆى سکاڵاى چەند پەرلەمانتارێکەوە هەڵوەشێنرابوەوە.

 

لاى خۆیەوە حەسەن سالم ئەندامى پەرلەمانى عێڕاق لە فراکسیۆنى سادقون پێى وایە، نوێکردنەوەى گرێبەستنى کۆمپانیاکانى مۆبایل پرۆسەیەکى گەندەڵى گەورە و دزینى ماڵى گەلە بە ڕۆژى ڕوناک، محەمەد شیاع سودانى پەرلەمانتاریش پێى دەڵێت، دەنگ بە بڕینى بژێوى هاوڵاتیان نادەن لەبەرژەوەندى کۆمپانیاکانى مۆبایل.