گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى ملیشیاکانى عێراقەوە چەند بژاردەیەک دەدرێتە ترەمپ 

2020.12.23 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ملیشیاکانى عێراقەوە چەند بژاردەیەک دەدرێتە ترەمپ 

ناس کورد-

چەند بژاردەیەک لەبارەى هێرشى گروپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندیەکانى ئەمەریکا لە عێڕاق دەدرێتە دۆناڵد ترەمپن سەرۆکى ئەمەریکا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز (چوارشەممە، 23ى کانونى یەکەمى 2020) لەزارى گەورە بەرپرسێکى ئیدارەى ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانى دیارى ئاسایشى نیشتمانى لە کۆشکى سپى کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەسەر چەند بژاردەیەک سەبارەت بە گروپە چەکداریەکانى نزیک لە ئێران و هێرشەکانیان بۆ سەر سەربازان و دیپلۆماتکارانى ئەمەریکا لە عێراق، تاوتوێ کردوە.

 

بەپێى وتەى ئەو بەرپرسە، ئەو بەرپرسانە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەى بەم نزیکانە چەند بژاردەیەک لەو بارەیەوە بخەنە بەردەستى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا.

 

ئەوەشى ئاشکراکردوە، بەرپرسەكان هەریەکە لە کریس میللەر وەزیرى بەرگرى بە وەکالەت و مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوە و ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى تێدا بووە.

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژى ڕابردودا چەند موشەکێک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا و باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا کران و لەلایەن سیستمى بەرگرى باڵیۆزخانەى ئەمەریکاوە خرانە خوارەوە و زیانى ماددیان بە ئۆتۆمبێل و خانووى هاووڵاتیان گەیاند، هەروەها یەکێک لە موشەکەکانیش زیانى ماددى بە باڵیۆزخانەى ئەمەریکا گەیاند.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى