گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێتە سەرچاوەى داهات بۆ حکومەت

ناس پلانێکى حکومەتى هەرێم بۆ بەبازاڕکردنى گەشتوگوزاریى شوێنە ئاینییەکان ئاشکرا دەکات 

2020.12.23 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
ناس پلانێکى حکومەتى هەرێم بۆ بەبازاڕکردنى گەشتوگوزاریى شوێنە ئاینییەکان ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلانی بە بازاڕکردنی گەشتوگوزاریی ئاینیی یەکێکە لە پلانە ستراتیژییەکانی دەستەکەیان و ئامانجیان ئەوەیە لە داهاتوودا بکرێت بە سەرچاوەی داهاتێکی دارایی باش بۆ حکومەت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەکە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد"( 23ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند،" ناساندن وبە بازارکردنی شوێنە ئاینییەکان و مێژوییەکان لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە پلانە ستراتیژییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئامانجمان ئەوەیە لە داهاتوودا بکرێت بە سەرچاوەی داهاتێکی دارایی باش بۆ حکومەت".

 

وتیشی "ناساندن و بەبازاڕکردنی شوێنە ئاینییەکان پەیوەست نابێت بە شوێنێکی دیاریکراوەوە، بەڵکو هەموو شوێنە ئاینییەکان لەهەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هیچ  جیاوازییەکیش نابێت لە ڕووی ئاینزا و ئاینەوە، تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی، کەنیسەی هەرموتە لەکۆیە، مەزارگەی لالش و دەیان شوێنی ئاینیی دیکە دەگرێتە خۆی".

 

لەبارەی سەردانەکەی ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بۆ تەکیەی کەسنەزانی لە شاری سلێمانی و پێشنیازکردنی بۆ ئەوەی  مەزارگەی شێخ محەمەد کەسنەزانی، رابەری پێشووی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان بکرێتە مەراسیمی ساڵانە وەک ئەربەعینیەی مەزهەبی شیعەکان، ڕۆستی وتی "سەردانەکەی خاتوو ئەمەل سەردانێکی فەرمیی نەبووە، بەڵام ئەو پێشنیازەی کە  بەرێزیان خستوویانەتە ڕوو لەسەردانەکدا، هەمان ئەو پلانەیە کە پێشتر دەستەکەمان ئامادەکاریی بۆ کردووە ئەویش لە ئێستادا ئەو پلانە پەیڕەو دەکات".

 

نادرڕۆستی ئەوەشی خستە ڕوو "ناساندن و بەبازارکردنی شوێنەوارە مێژوییەکان و ئاینییەکان ئامادەکاریی دەیەوێت، پێویستی بەژێرخانی ئابوریی هەیە".

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 23ی کانوونی یەکەمی 2020) ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد لە شاری سلێمانی ولە میانەی سەردانەکەدا رایگەیاند، پێشنیاز دەکەن مەرقەدی شێخ محەمەد کەسنەزانی، رابەری پێشوی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان بکرێتە مەراسیمی ساڵانە 15 بۆ 20 رۆژی هەبێت وەكو ئەربەعینیەی مەزهەبی شیعەکان، چونکە ئەو هەنگاوە کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری ئاینیی لەسلێمانی و کوردستان دەبێت.

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى