گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راوێژكاری ئابووری كازمی لێكەوتەو چارەسەرەكانی بەرزكردنەوەی دۆلار رووندەكاتەوە

2020.12.23 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژكاری ئابووری كازمی لێكەوتەو چارەسەرەكانی بەرزكردنەوەی دۆلار رووندەكاتەوە

ناس کورد-

راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق مزهەر محەمەد ساڵح رایدەگەیەنێت، بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەرهاویشتەی كورتهێنانی تەرازووی پارەدانە كە گەشتووەتە 20% و دەشێت لە هەندێ رووەوە سوودیشی هەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

د. مزهەر محەمەد ساڵح لە وتارێكی شیكاریدا لە تۆڕی ئابووریناسانی عێراق كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (23 كانونی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكات ئەگەر بەهای دۆلار بەرز نەكرایەتەوە، ئەوا یەدەگی دراوی بیانی عێراق وردە وردە تا كۆتایی 2021 دادەخورا و 20% لە ئاستی ئێستای دەهاتە خوارەوە كە لەنێوان 53_57 ملیار دۆلاردایە مەگەر نەوت بگەشتایەتە 65 دۆلار.

 

ساڵح ئەوەشی خستووەتەڕوو بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار سامانی خاوەن دۆلار و ئوتومبیل و زێڕ زیاتر دەكات لەجاران بەتایبەت ئەو شمەكانەی نرخیان بەدۆلارە، ئەمە جگە لە پاراستنی هەر بەرهەمێكی ناوخۆیی كە هەبێت لە مەترسی نوقم بوون لەژێر هەژموونی هاوردەی بیانی و هێزی شت كڕینی شتی كەمالیات و گرانبەها كەمتر دەكاتەوە لەجاران.

 

راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران باسی لەمەترسی كاریگەربوونی چینی هەژار كردووە بە لێكەوتەكانی بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و چارەسەری ئەمەی بە كۆمەككردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و هەندێ بەرنامەیتری نیشتمانی خستووەتەڕوو.

 

ماوەى نزیکەى هەفتەیەکە نرخى دۆلار بەرانبەر دینار ڕووى لەبەرزبوونەوە کردووە و رۆژى شەممە وەزارەتى دارایی عێراق بەفەرمى بەرزکردنەوەى نرخى دینارى بەرانبەر دۆلار راگەیاند، ئەوەش شەپۆلێک کاردانەوەى لێکەوتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە. 

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى