گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى رەزامەندى دەربڕى

دەروازە سنورییەکانى عێراق نوسینگەیەک لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە 

2020.12.23 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
دەروازە سنورییەکانى عێراق نوسینگەیەک لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە 

ناس کورد- 

سەرۆکى دەستەى دەروازە سنوریەکانى عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆک وەزیران ڕەزامەندى داوە بە کردنەوەى نوسینگەیەکى دەستەکە لە هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنى بەروبومى ناوخۆیى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

عومەر وائلى سەرۆکى دەستەى دەروازە سنوریەکانى عێراق (چوار شەممە، 23ى کانونى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، دەستەکە نوسینگەیەک لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە و بۆ ئەو بابەتە ڕەزامەندى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى بەدەستهێناوە.

 

باسى لەوەشکردوە، لەئێستادا نوسراوەکە لەبەردەم هەرێمە و چاوەڕێى وەڵامین لەپێناو دانانى کارمەندى دەستەکە لە هەرێمى کوردستان، ئامانجى بونى نوسینگەکە پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى و ڕێگەگرتنە لە هێنانى ئەو کاڵایانەى کاریگەرى لەسەر جوتیاران و پیشەوەران دروستدەکات، ئەوەش سەرەڕاى یەکخستنى ڕۆژنامەى کشتوکاڵى بۆ ڕێگەگرتن لە هێنانە ناوەوەى هەر مادەیەکى قەدەغەکراو لە خاڵە سنوریەکانى هەرێم.

 

عومەر وائلى جەختیلەوەشکردوەتەوە، کارى دەستەکە تەنها لە دەروازە سنوریە فەرمییەکانە و دەروازە نایاسایى و نافەرمییەکان کارى سەرکردایەتى پاسەوانى سنورەکان و سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکان و دەستەى چاودێرى سەربە دەستەى گشتى گومرگ و لایەنە ئەمنى و ئابوریەکانى ترى سەربە ئاسایشى نیشتمانى و تاوانى ڕێکخراوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى