گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی لە حیزبی سیاسی تۆمار دەكات

2020.12.23 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی لە حیزبی سیاسی تۆمار دەكات

ناس کورد-

بەپێی دوا ئامارەكان زیاتر لە 400 حیزبی سیاسی داوای وەرگرتنی مۆڵەتیان كردووە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییە چاوەڕوانكراوەكەی حوزەیرانی 2021 لە كاتێكدا ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان 329 كورسییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەپێی ئامارێكی بەرایی كە "العرب" ی چاپی لەندەن بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (23 كانونی یەكەمی 2020) تا ئێستا لەكۆی زیاتر لە 400 داوای دامەزراندنی حیزبی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، 230 حزبیان مۆڵەتیان وەرگرتووە و 80 حیزبی تریان لە تاوتوێكردندان لە كۆمسیۆن.

 

بەپێی راگەیەنراوە فەرمییەكان كۆمسیۆن نزیكەی 100 داواكاری دروستكردنی حزبی رەتكردووەتەوە بەهۆی نەبوونی پێشمەرج و بەرزبوونەوەی ئەم ژمارە زۆرەی حزبیش لەكاتێكدایە كە وڵاتەكە بەقەیرانی جۆراوجۆردا تێپەڕ دەبێت و بەپێی لێكدانەوەی رۆژنامەكەش ئەمە دیارەدەیەكی بێ پێشینەو تۆماركردنی ژمارەیەكی پێوانەییە لە عێراق.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى