گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەنراوى بانکێکى عێراق لەبارەى نرخى فڕۆشتنى دۆلارەوە 

2020.12.23 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوى بانکێکى عێراق لەبارەى نرخى فڕۆشتنى دۆلارەوە 

ناس کورد- 

بانکى رافیدەین داوا لە سەرجەم لقەکانى دەکات چیتر دۆلارێک بە 1460 دینار "100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دینار" بفرۆشن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکى ڕافیدەین لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەى سەرجەم لقەکانى کردوە و کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (چواشەممە، 23ى کانونى یەکەمى 2020) هاتووە، لە بەروارى 2020/12/20 لەبرى 1190 دینار بۆ نرخى یەک دۆلار پشت بە نرخى نوێ کە 1460 دینارە ببەستن.

 

ئەوەش ئەو نرخەکەیە کە بانکى ناوەندى دیاریکردوە و نرخى 100 دۆلارى بۆ نوسینگەکانى فرۆشتنى دۆلار بە 146 هەزار دینار دیاری کردوە.

 

وەک چارەسەرکردنى بەشێک لە قەیرانى ئابوریى، حکومەتى عێراق پەناى بۆ بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینار برد و ئەوەش ناڕەزایى بەشێکى هاوڵاتیانى لێکەوتوەتەوە و نرخى کاڵا و شمەکى گران کردوە.