گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕووداوێکی دڵتەزێن؛ شەمەندەفەرێک 20 کۆچبەری کوردی شێلا

2020.12.23 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکی دڵتەزێن؛ شەمەندەفەرێک 20 کۆچبەری کوردی شێلا

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی دڵتەزێن دا لە نزیک وڵاتی فەڕەنسا شەمەندەفەرێک 20 کۆچبەری کوردی شێلا و بەهۆیەوە دوو کۆچبەری گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، دەزگای لوتکەش دەڵێت، دەیانویست بپەڕنەوە بۆ فەڕەنسا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران (چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لە دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، شەوی ڕابردوو بە ڕووداوێکی دڵتەزێن دوو کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو کە شەمەندەفەر لێیداون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " کۆچبەرەکان ژمارەیان 20 کەس بووە، بە نیازبوون بە هەر ڕێگایەک بێت بپەڕنەوە بۆ فەرەنسا."

 

بەوتەی ئاری جەلال، ڕووداوەکە لە هێڵی ئاسنینی لیگوریا لە ناوچەی ساڤۆنا ڕوویداوە، پاش ڕووداوەکە پۆلیس بەپەلە گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو ڕێگایە داخراوە بەسەر هاوڵاتیاندا.

 

سەرۆکی دەزگای لوتکە ئەوەشی ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەهۆی لێدانەکەوە دووان لە کۆچبەرەکان ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە و ئەوەی دیکەش نێردراوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە، هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، کۆچبەرەکانی دیکە سەلامەتن و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون."