ناس كورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (23ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە هەرێمى کوردستان بەراورد بە دوێنێ (سێشەممە) توشبوون بە کۆرۆنا کەمى کردووە و گیانلەدەستدان زیادى کردووە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ژمارە (٣٠١)
١. پشکنین: (٣٩١٥ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (١٦٣ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٣٣٧ چاکبوون)
٤. مردن: (٨ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩١٠٠٢٥ (٣١٨٤٤٨ هەولێر، ١٩٧٧٠٥ سلێمانی، ٣٨٦٦٢٤ دهۆك، ٧٢٤٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٢٢٦٧ (٣٦٠٦٦ هەولێر، ٢٩٥٦٦ سلێمانی، ٣٣٥٣٧ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٧٨٨١ (٢٤٠٤٦ هەولێر، ٢٠١٥٥ سلێمانی، ٢٠٧٥٠ دهۆك، ٢٩٣٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣١٠٣٠ (١١١١٧ هەولێر، ٧٧٧٠ سلێمانی، ١٢١١٧ دهۆك، ٢٦ هەڵەبجە)
مردن ٣٣٥٦ (٩٠٣ هەولێر، ١٦٤١ سلێمانی، ٦٧٠ دهۆك، ١٤٢ هەڵەبجە)